بووك و زاوایه‌كی به‌ریتانی سكاڵایان له‌سه‌ر وێنه‌گری هاوسه‌رگیرییه‌كان تۆمار كرد، چونكه ئه‌و وێنانه‌ی بۆ نه‌گرتن كه ئه‌مان داوایان كردبوو و وێنه‌ی نه‌گونجاوی گرتن.
پۆل و ستێڤانی ئه‌و بووك و زاوا به‌ریتانییه بوون، بۆ پۆلیسه‌كانیان ڕوون كرده‌وه، كه بڕی 800 دۆلاریان به دیڤ كۆلكیسی وێنه‌گر داوه، كه‌چی له كۆی 1600 وێنه، ته‌نیا 70 وێنه‌ی بووك و 11 وێنه‌ی زاوای گرتووه، وێنه‌كانیش هه‌مووی ته‌ڵخ و نه‌گونجاون، به ئه‌سته‌م ده‌توانیت وێنه‌یه‌كی جوان و ڕێكوپێكی لێ جیا بكه‌یته‌وه.
وێنه‌كانی ئه‌م وێنه‌گره به‌شێكی كه‌می جه‌سته‌ی بووك و زاوای تێدا ده‌ركه‌وتووه، یان ئه‌سڵه‌ن ته‌ڵخ گیراون و به كه‌ڵكی هه‌ڵگرتن نایه‌ن.
پۆلیسی به‌ریتانیا، وێنه‌گره‌كه‌یان گرت چونكه جوانترین ڕۆژَی ئه‌و بووك و زاوایه‌ی تێك داوه، به‌و وێنه ناسرینانه‌ی بۆی گرتوون، كه‌چی هێشتا له دادگا نكۆڵی له تاوانه‌كه‌ی كردووه و كه‌ش و هه‌وای خه‌تابار كردووه، گوایه له‌به‌ر باران نه‌یتوانیوه وێنه‌ی جوانیان بۆ بگرێت.