هاووڵاتییه‌كی شاره‌دیێ دێره‌لووكی سه‌ر به شارۆكه‌ی ئامێدی، ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه وه‌ك وه‌ستای میكانیكی و كاره‌بایی كار ده‌كات، به ته‌كنیكێك كاره‌بای ماڵی خۆیانی كردووه به 24 سه‌عات و بۆ خه‌ڵكی تریشی ده‌كات.
عوبێد عه‌بدوڵا مێزی دانیشتووی شاره‌دیێ دێره‌لووك به "وشه"ی گوت، ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه له بواری میكانیك كار ده‌كه‌م و چه‌ند بیرۆكه‌یه‌كم له بواری كاره‌با ئه‌نجام داوه و سه‌ركه‌وتوو بووم، له دوایین داهێناندا له‌سه‌ر ئامێری له‌حیم كاره‌بای ناو "UPS" ده‌گه‌یه‌نمه ماڵه و به‌و هۆیه‌وه ده‌توانم 24 سه‌عات كاره‌بام هه‌بێت.
بگۆڕێكم هێناوه و دواتر له‌فم كردووه و كاره‌باكه‌یم كرد به 12 ڤۆڵت، دواتر پاترییه‌كی گه‌وره‌م هێناوه و نه‌خشه و پاوه‌رێكم له‌سه‌ر دانا بۆ دروستكردنی هێرتز، چونكه ئه‌و ئامێره‌ی له‌حیمه خۆی له جۆری DC كار ده‌كات، بۆیه كردم به AC، به‌و شێوه‌یه داهێنانه‌كه سه‌ركه‌وتوو بوو كاره‌بای به‌رده‌وامم ده‌داتێ. عوبێد وای گوت.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێ، ئه‌گه‌ر كه‌سێك بیه‌وێت، ده‌توانم به 800 هه‌زار دینار ئه‌و سیسته‌مه‌ی بۆ دروست بكه‌م كه 24 سه‌عات كاره‌بای پێ ده‌دا.
عوبێد عه‌بدوڵا مێزی، نه‌خوێنده‌واره و به كۆششی تایبه‌تی خۆی سه‌ری له‌و بوار ده‌رده‌چێ و تا ئێسته وه‌ك خۆی ده‌ڵێ زیاتر له 15 داهێنانی جوراوجۆری كردووه.
دێره‌لوك/ نه‌وزاد هلۆری