كۆمپانیای ئه‌مه‌ریكی كادیلاك كه یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێل، له به‌رهه‌مێكی نوێ‌دا ئۆتۆمبێڵێكی ناوازه‌ی دروست كرد كه دیزاینێكی سه‌رسوڕهێنه‌ری هه‌یه.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
thecarconnection" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له به‌رهه‌مه نوێكه‌ی كۆمپانیای كادیلاك ده‌كات و ده‌ڵێت، كۆمپانیای ئه‌مه‌ریكی كادیلاك بۆ ساڵی 2018 نوێترین ئۆتۆمبێلی خۆی دروست كرد و خستییه بازاڕه‌كانی دنیاوه، هه‌روه‌ها ئه‌م كۆمپانیایه ئه‌م ئۆتۆمبێله‌ی به‌شێوه‌یه‌كی زۆر به‌هێز و زۆر پته‌وی دروست كردووه، كه خه‌ڵكانێكی زۆری به‌لای خۆیدا راكێشاوه و بووه‌ته خاوه‌ن كڕیارێكی زۆرباشیش.
كۆمپانیاكه له رووی پێكهاته و تایبه‌تمه‌ندی ئه‌م ئۆتۆمبێله ده‌ڵێن، ئۆتۆمبێله‌كه‌ی كادیلاك له جۆری " Cadillac ATS "ه كه زۆر شێوازێكی جوانی هه‌یه و دیزاینێكی ناوازه‌ی بۆ كراوه، هه‌روه‌ها بزوێنه‌رێكی به‌هێزی له‌سه‌ره كه ده‌گاته 3.6 لیتر و شه‌ش پستۆنه و چوار تۆربۆی هه‌یه، جگه له‌وه‌ش هێزێكی زۆری هه‌یه كه ده‌گاته هێزی 335 ئه‌سپ و هه‌شت گێڕی هه‌یه.
كۆمپانیاكه له‌باره‌ی نرخه‌كه‌ی روونكردنه‌وه‌ی داوه و ده‌ڵێت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌م مۆدێله نوێیه‌ی كادیلاك به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رنجراكێش و پته‌و و به‌هێز دروست كراوه، نرخه‌كه‌ی ده‌گاته 42 هه‌زار و 590 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.