رۆژنامه‌یه‌كى عه‌ره‌بى ئاشكراى ده‌كات، سوپاى ئه‌مه‌ریكا له عێراق خۆى بۆ هه‌ڕه‌شه‌كانى میلیشیاى حه‌شدى شه‌عبى ئاماده ده‌كات و بارى ته‌ناهیى سه‌ربازگه‌كان و بنكه‌كان توندتر ده‌كات.
رۆژنامه‌ى عه‌ره‌بى جه‌دید، له دوو به‌رپرسى عێراق گواستووه‌ته‌وه كه هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له عێراق خۆى بۆ هه‌ڕه‌شه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى ئاماده ده‌كات، كه هه‌فته‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر چه‌ند باڵێكى میلیشیاى حه‌شدى شه‌عبى له‌باره‌ى مانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا هه‌ڕه‌شه‌یان كردبوو.
وه‌ك به‌رپرسه عێراقییه‌كان بۆ رۆژنامه‌كه‌یان ئاشكرا كردووه، یه‌كێك له رێكارییه‌كانى توندكردنى پاراستنى بنكه سه‌ربازییه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له عێراق، ئه‌مه‌ریكا رێگرى ده‌كات له‌وه‌ى باڵه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى به دووری 20 كیلۆمه‌تر له بنكه‌كانى نزیك ببنه‌وه. ئه‌ركى پاراستنى ده‌وروبه‌رى بنكه‌كانیش به هێزێكى هاوبه‌شى سوپاى عێراق و پۆلیس و سوپاى ئه‌مه‌ریكا دراوه له هه‌ندێك بنكه‌دا، له‌وانه له بنكه‌ى سه‌ربازى عه‌ین ئه‌سه‌د و بنكه‌ى شارۆكه‌ى به‌له‌د له نزیك پارێزگاى تكریت.
دوو به‌رپرسه‌كانى عێراق ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن توندكردنى بارى ته‌ناهیى بنكه ئه‌مه‌ریكییه‌كان دواى ئه‌و هه‌ڕه‌شانه دێت، كه چه‌ند لایه‌نێكى میلیشیاى حه‌شه‌دى شه‌عبى له حاڵه‌تى مانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا كردیان و داوایان له سه‌رۆك وه‌زیران كرد، هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا وه‌ده‌ر بهێنێت.