كەمبوونی پێكهاتەی كۆلاجین لە پێست، بەهۆی پیربوون و هەروەها قسەكردنی زۆر، پێكەنین و زەردەخەنە بەپێی تەمەن دەبنە هۆی دروستبوونی هێڵ لەسەر لێوەكان ، ئەمەش وا دەكات بەتەمن تر دەربكەویت، چونكە لێوەكان زۆر ناسكن و كەوتنە بەر تیشكی خۆر كاریان تێدەكات یان جگەرە كێشان، لە ئەنجامدا لۆچ لەسەر لێوەكان دروست دەبیت.
ئیتر پێویست بەوە ناكات لێوەكانت بەهۆی لۆچ بوونەوە لەژێر دەستەكانتدا بیشاریتەوە، چونكە زۆر ڕێگەی گونجاو هەیە كە ڕێگە لە چرچبوونی لێو دەگرێت و پێویست بەوە ناكات بیر لە بەكارهێنانی فیلەری لێو بكرێتەوە بۆ ڕێگری كردن لە دروستبوونی ئەو لۆچانە، بەڵكو ئەوەی پێویستە بكرێت رەچاوكردنی ئەم خاڵانەی خوارەوەیە.
یەكەم: بەكارهێنانی شەكر، بەكارهێنانی شەكر دووجار لەهەفتەیەكدا یارمەتی لابردنی خانە مردووەكانی لێو دەدات كە لەسەر چینی سەرەوەی لێو دەنیشن. بەم شێوەیە وا لە لێوت دەكات، ناسك و نەرم دەربكەوێت. پاككردنەوەی لێوەكان كارێكی ئاسانە بۆ ئەوەی یارمەتی شێداركردنەوەی لێوەكانت بدەیت، پێویستت بە كەمێك زەیتی زەیتون یان زەیتی گۆێز هیند دەبێت كە بەسەری پەنجەكان لێوی پێ بشێلە، پاشان كەمێك شەكر بەكاربهێنە بۆ لابردنی چینی مردوو.
دووەم: بۆ لابردنی چرچی هەر بەشێكی جیاوازی دەموچاو بەكارهێنانی نەرمكەرەوە زۆر گرنگە. بەكارهێنانی مەڵحەمی پێوست بەكاربهێنرێت، بەڵام پێویستە بەتاڵ بێت لەمادەی كیمیایی كە زیان بەلێو دەگەیەنێت، بۆ ئەوەی بەشێوەیەكی سروشتی لێوەكانت نەرم بكەیتەوە، پێویستە زەیتی باوی یان زەیتی گوێزهیند یان زەیتی زەیتون بەكاربهێنرێت.
سێیەم: پاراستنی لە تیشكی خۆر، پێشتر باسكراوە كە لۆچبوونی لێوەكان بۆ كەوتنە بەر تیشكی خۆر دەگەڕێتەوە، چونكە خۆر تیشكی سەروەنەوشەیی هەیە كە زیان بە لێو دەگەیەنێت و نیشانەی پیربوون پێش دەخات. پێویستە لەكاتی چوونەبەر تیشكی خۆر كڵاو یان چەتر بەكاربهێنرێت بۆ كەمكردنەوەی زیانەكانی.
چوارەم: خۆراكی تەندروست، بۆ ئەوەی پارێزگاری لە نەرمی و بریقە و سافبوونی لێوەكانت بكەیت، پێویستە خۆراكی تەندروست بخۆیت تا دروستبوونی لۆچ لە رووخسارتدا كەم ببێتەوە، گرنگە ئەو خۆراكانە بخورێت كە دەوڵەمەندن بە ڤیتامین C و دژەئۆكسید ، چونكە یارمەتی بەرهەمهێنانی كۆلاجینی پێست دەدەن و ڕێگە لە پیربوون دەگرێت.