سلێمانی.. تەقینەوەی بۆڕییەك مەترسی بێ ئاوی زیاد دەكات

:: PM:04:46:22/11/2016 ‌

بەهۆی تەقینی بۆڕییەكی گواستنەوەی پڕۆژەی "یەكی پیرقوربان" بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بە شێكی شاری سلێمانی پێشبینی بێ ئاوبوونی لێ دەكرێت.

محەمەد تاهیر بەڕێوەبەری بەنداوی دووكان بە "وشە"ی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ سێشەم، لە پڕۆژەیەكی ئاو گواستنەوە بۆ شاری سلێمانی، بۆڕییەك تەقیوە، هەرچەند لە سنووری ئێمە نییە، بەڵام كاریگەری لەسەر گواستنەوەی ئاو دەبێت.

ئەندازیار ئیبراهیم حەمە ڕەشید بەڕێوەبەری پڕۆژەی گواستنەوەی ئاوی "یەكی پیرقوربان" بە "وشە"ی ڕاگەیاند ئەم پڕۆژەیە بەهۆی پاككردنەوە لەلایەن كرێكارێكەوە، سەری بۆڕییەك دەتەقێت و بەوهۆیەوە كرێكارەكە گیانی لە دەست داوە و ئێستەش خەریكی بەدوا گەڕانین بۆ دۆزینەوەی تەرمەكەی.

پڕۆژەی ئاوی یەكی سلێمانی-دووكان، یەكێكە لەو پڕۆژانەی ئاو بۆ %25 شاری سلێمانی دابین دەكات لە ڕێگەی بۆڕییەوە لە نێوان سلێمانی- دووكان بەیەكەوە بەستراوەتەوە و ئاوی زیاتر لە 15 گەڕەكی سلێمانی دابین دەكات.


وشە - رامیار جەواد