هێرشێكی خۆكوژی كرایه‌ سه‌ر باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا

میدیاكان بڵاویان كرده‌وه‌، بۆمبێكی چێنراو له‌ باڵه‌خانه‌ی باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ بۆدغۆریتشای پایته‌خی كۆماری مۆنتینگرۆ، به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م ته‌قییه‌وه‌.

میدیاكان ئاماژه‌یان داوه‌، هێرشه‌كه‌ له‌ نیوه‌ شه‌وی ڕابردوو ئه‌نجام دراوه‌، دانیشتووانی ناوچه‌كه‌یش گوێبیستی ده‌نگی دوو ته‌قینه‌وه‌ بوون، پێشبینی ده‌كرێ، بۆمبێك و خۆكوژێك خۆیان ته‌قاندبێته‌وه‌، دوای ئه‌مه‌یش پۆلیس ته‌واوی ڕێگه‌كانی ناوچه‌كه‌ی داخست كه‌ به‌ره‌و باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌چن، ده‌ست به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی چڕ كرا، به‌ڵام هیچ زیانێكی مادی به‌ر ڕووی ده‌ره‌وه‌ی باڵه‌خانه‌كه‌ نابینرێ.

باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ مۆنتیگرۆ داوای له‌ ئه‌مه‌ریكییه‌كان كرد له‌ شوێنه‌كانی خۆیان بمێننه‌وه‌ و هیچ كات هه‌وڵی نزیكبوونه‌وه‌ له‌ باڵوێزخانه‌ مه‌ده‌ن.

له‌ پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی خۆی، باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌، باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ بۆدغۆریتشا هاووڵاتییانی ئه‌مه‌ریكی ئاگه‌دار ده‌كاته‌وه‌، كه‌ دۆخێكی ته‌ناهی هاتووه‌ته‌ پێشه‌وه‌، بۆیه‌ داوایان لێ ده‌كه‌ین، تا به‌ فه‌رمی ئاگه‌داریان ده‌كه‌ینه‌وه‌، سه‌ردانی باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا نه‌كه‌ن.

كۆماری مۆنتیگرۆ بچووكترین وڵاتی ناو ده‌وڵه‌تی پێشووی یوگسلافیایه‌ و 29یه‌مین ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی باكوری ئه‌تڵه‌سی "ناتۆ"یشه‌، كه‌ له‌ ئایار/مایۆی ساڵی ڕابردوو بووه‌ ئه‌ندام له‌ هاوپه‌یمانییه‌كه‌، تیرۆریستان به‌رده‌وام هه‌ڕه‌شه‌ی توند له‌ ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی ئه‌وروپا ده‌كه‌ن و دووپات له‌وه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌، تۆڵه‌یان لێ ده‌كه‌نه‌وه‌، به‌وهۆیه‌وه‌ له‌ 2014ه‌وه‌ تا ئێسته‌ ده‌یان كرده‌ی تیرۆریستی و خۆكوژی له‌ وڵاتانی ئه‌وروپا ڕووی داوه‌.

سه‌رچاوه‌/سكای نیوز.



وشە - باز ئه‌حمه‌د


AM:08:15:22/02/2018




ئه‌م بابه‌ته 865 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌