كاراسكۆ بە 60 ملیۆن یۆرۆ ئەتلەتیکۆ مەدرید جێدێڵێ

:: AM:09:22:22/02/2018 ‌

یانیك كاراسكۆی ئەستێرەی بەلجیكی و یانەی ئەتلەتیكۆ مەدریدی ئیسپانی تاڕادەیەكی زۆر لە جێهێشتنی یانەكەی و پەیوەندیكردنی بە خولی تۆپی پێی چین نزیك بووەتەوە.

كاراسكۆ خوازیارە لە ماوەیەكی كورتی داهاتوودا ریزی یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید جێبێڵێ بەهۆی كەمی بەشداریكردن لە یارییەكاندا بەتایبەتیش دوای ئەوەی یانەكە گرێبەستی لەگەڵ ڤیتۆلۆ كرد و ئەو یاریزانە بەتەواوی لە پلانەكانی دییگۆ سیمیۆنی راهێنەری یانەكە دوورخرایەوە.

رۆژنامەی (مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ)ی ئیسپانی بڵاوی كردەوە: یانەیەكی چینی بەفەرمی داوایەكی بەبەهای 60 ملیۆن یۆرۆ پێشكەش بە یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید كردووە بۆ گرێبەستكردن لەگەڵ كاراسكۆ، یانەكە دەیەوێ بەر لە تەواوبوونی ماوەی گواستنەوەی یاریزانانی خولی چین گرێبەستی ئەو ئەستێرە بەلجیكییە بەدەست بێنێ كە كۆتایی ئەم مانگە بەكۆتا دێت.

رۆژنامەكە بڵاویشی كردەوە: چاوەڕوان دەكرێ لە چەند رۆژی داهاتوودا بەفەرمی گرێبەستی كاڕاسكۆ لەگەڵ یانە چینییەكە رابگەیەنرێ، بەڵام تا ئێستا ناوی یانە چینییەكە ئاشكرا نەكراوە.

كاراسكۆ دەیەوێ لەو یانە چینییەدا هەلی زیاتری یاریكردنی پێ بدرێ بۆ ئەوەی شوێنی خۆی لە ریزی هەڵبژاردەی بەلجیكا لە مۆندیالی 2018ی رووسیا مسۆگەر بكات.

جێی باسە كاراسكۆ دوو وەرز بەر لە ئێستا بە گرێبەستێك كە بەهاكەی 17 ملیۆن و نیو یۆرۆ بوو لە یانەی مۆناكۆی فڕەنسی پەیوەندی بە یانەی ئەتلەتیكۆ مەدریدەوە كرد.



وشە - ئامانج ئه‌كره‌م