وه‌زیر و سكرتێرى حزبى تێدایه
ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى هه‌رێمى كوردستان، ڕ‌اپۆرتێكى تایبه‌ت ئاراسته‌ى په‌رله‌مانى كوردستان ده‌كات و ناوه‌ڕۆكى كه‌یسه‌كانى گه‌نده‌ڵى و بڕى پاره‌ى خه‌مڵێنراوى گه‌نده‌ڵى ئاشكرا ده‌كات. ڕاپۆرته‌كه كۆپییه‌كى ده‌ست "وشه"ى كه‌وتووه و ده‌رده‌كه‌وێت كه قه‌باره‌ى گه‌نده‌ڵى له هه‌رێمى كوردستان له سه‌رووى 757 ملیار دیناره‌وه‌یه و به‌شێكیش له‌و پاره‌یه ده‌ستى به‌سه‌ردا گیراوه و به‌شێكى تریشى گه‌ڕێنراوه‌ته‌وه.
به‌پێى ڕ‌اپۆرتێكى ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى هه‌رێمى كوردستان كه بۆ په‌رله‌مانى كوردستانى ناردووه، ئاماژه‌ى به چه‌ندان ژماره‌ى كه‌یس و بڕیاره‌كانى دادوه‌ر كردووه و ئاشكراى كردووه كه له ماوه‌ى ساڵێكدا 183 بڕیارى دادوه‌رى ده‌ستپاكى جێبه‌جێ كراوه و 75 بڕیار جێبه‌جێ نه‌كراوه، هاوكات 118 كه‌س بڕیارى گرتنیان بۆ ده‌رچووه، به‌ڵام توانراوه ته‌نیا 83 له‌وانه جێبه‌جێ بكرێت و 35 جێبه‌جێ نه‌كراوه.
راپۆرته‌كه‌ى ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى كه وێنه‌یه‌كى ده‌ست "وشه" كه‌وتووه، ناوى ئه‌و فه‌رمانگه و وه‌زاره‌تانه‌ى ڕه‌وانه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان كردووه كه زۆرترین گه‌نده‌ڵییان تێدایه و ده‌ركه‌وتووه، وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى به پله‌ى یه‌كه‌م دێت و 76 داواى سزایى له‌سه‌ره، له دواى ئه‌ویشدا وه‌زاره‌تى ناوخۆ دێت كه 50 داواى سزایى له‌سه‌ره و وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى 24 داواى سزایی و وه‌زاره‌تى شاره‌وانى 23 داواى سزاى له‌سه‌ره.
ڕاپۆرته‌كه‌ى ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى ئاماژه‌ى به‌وه‌یش كردووه كه 19 داوا له‌سه‌ر "تاكه‌كه‌س" هه‌یه، به‌ڵام ناوه‌كانیان ئاشكرا نه‌كردووه، هاوكات وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده 17 داواى له‌سه‌ره و وه‌زاره‌تى كاره‌با 11 داوا و وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ نۆ داوا و وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا هه‌شت داوا و وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌كان به هه‌مانشێوه هه‌شت داواى له‌سه‌ره.
له راپۆرته‌كه‌دا ئه‌وه‌ش ڕوون كراوه‌ته‌وه كه وه‌زاره‌تى كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى شه‌ش داوا و وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و وه‌زاره‌تى پیشه‌سازى و بازرگانى و وه‌زاره‌تى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران و ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنان یه‌كى پێنج داوایان له‌سه‌ره كه لێكۆڵینه‌وه تێیاندا به‌رده‌وامه.
ڕاپۆرته‌كه‌ى ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى باسى له رێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵى مه‌ده‌نى كردووه كه چوار داوایان له‌سه‌ره و ده‌سته‌ى گه‌شتوگوزار چوار داوا و وه‌زاره‌تى به‌رگریى عێراق سێ داوا و كۆمپانیاكان سێ داوا و وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى و وه‌زاره‌تى داد یه‌كى سێ داوایان له‌سه‌ره.
ده‌سته‌كه ئه‌وه‌یشی نه‌شاردووه‌ته‌وه كه هێڵى ئاسمانى عێراقى دوو داواى له‌سه‌ره و په‌رله‌مانى كوردستان و وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و وه‌زاره‌تى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێم, یه‌كى دوو داوایان له‌سه‌ره. به‌پێى ڕاپۆرته‌كه نوێنه‌رایه‌تیى كۆچ و كۆچبه‌ران یه‌ك داوایان له‌سه‌ره كه كۆى گشتیی ئه‌م داوایانه ده‌كاته 305 لایه‌ن كه داواى سزایان له‌سه‌ر بێت.
ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى ده‌ڵێ، له ماوه‌ى كاركردنیاندا به‌ڵگه‌ى ئه‌وه‌یان هه‌بووه كه زیاتر له 757 ملیار و 108 ملیۆن دینار گه‌نده‌ڵى كراوه و دوو ملیار و 760 ملیۆن دینار ده‌ستى به‌سه‌ردا گیراوه و شه‌ش ملیار و 722 ملیۆن دینار تریش گه‌ڕێنراوه‌ته‌وه.
له ڕاپۆرته‌كه بڕى خه‌مڵێنراوى گه‌نده‌ڵى به‌پێى پارێزگاى هه‌ولێر و سلێمانى و دهۆك جیا كراوه‌ته‌وه و ئاشكرا كراوه كه له فه‌رمانگه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌ى هه‌ولێر به‌هاى گه‌نده‌ڵییه‌كان به پاره به 717 ملیار و 25 ملیۆن و 995 هه‌زار دینار ده‌خه‌مڵێنرێ و شه‌ش ملیار و 527 ملیۆن و 385 هه‌زار دینار گه‌ڕێنراوه‌ته‌وه.
ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى ئاشكراى كردووه كه گه‌نده‌ڵییه‌كانى دهۆك به 18 ملیۆن دینار ده‌خه‌مڵێنرێت و هه‌شت ملیۆن و 989 هه‌زار دینار ده‌ستى به‌سه‌ردا گیراوه و هه‌شت ملیۆن 989 هه‌زار دیارى تر گه‌ڕێنراوه‌ته‌وه.
له‌باره‌ى قه‌بارى گه‌نده‌ڵییه‌كان له پارێزگاى سلێمانى، ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه كه له سلێمانى به‌هاى گه‌نده‌ڵییه‌كان 40 ملیار و 64 ملیۆن و 74 هه‌زار دینار بووه و له‌و بڕه‌دا دوو ملیار و 751 ملیۆن و 653 هه‌زار دینار ده‌ستى به‌سه‌ردا گیراوه، هاوكات 185 ملیۆن و 877 هه‌زار دینار گه‌ڕێنراوه‌ته‌وه.
ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى هه‌رێمى كوردستان بۆ یه‌كه‌م جار ئاماژه‌ى به تۆمه‌تباره‌كان كردووه و ڕاى گه‌یاندووه ئه‌وانه‌ى تۆمه‌تبارن به گه‌نده‌ڵى، بریتین له یه‌ك وه‌زیر و یه‌ك بریكارى وه‌زیر و دوو ڕاوێژكار و شه‌ش به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی و شه‌ش به‌ڕێوه‌به‌ر و سێ سه‌رۆكى فه‌رمانگه‌ى رێكخراوه ناحكوومییه‌كان و یه‌ك جێگرى سه‌رۆكى فه‌رمانگه‌ى رێكخراوه ناحكوومییه‌كان و حه‌وت به‌رپرس و یه‌ك سه‌رۆك لیژنه و سێ ئه‌ندامى لیژنه.
هاوكات ڕوون كراوه‌ته‌وه كه 49 فه‌رمانبه‌ر و چوار ئه‌ندازیار و چوار ئه‌فسه‌رى لێكۆڵه‌ر و 10 ئه‌فسه‌رى پۆلیس و نۆ پۆلیس و پێنج مامۆستا له‌ناو تۆمه‌تبارانى گه‌نده‌ڵیدا.
ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى ئاشكراى كردوو كه پێنج كاسب له‌ناو تۆمه‌تبارانى گه‌نده‌ڵیدان و یه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رى شاره‌دێ و یه‌ك سه‌رۆكى شاره‌وانى و یه‌ك راگرى په‌یمانگه و یه‌ك رائید و یه‌ك موختارى گه‌ڕه‌ك و دوو خاوه‌نى كۆمپانیا و یه‌ك پزیشك و خاوه‌نى چاپخانه‌یه‌ك و یه‌ك به‌رپرسى ناوچه و سێ وردبین و چوار نه‌قیب له‌ناو تۆمه‌تبارانى گه‌نده‌ڵى كه هه‌موو یان ده‌كاته 144 كه‌س جگه له‌وه‌ى چه‌ند كه‌سێكى تر تا ئێسته پۆسته‌كانیان نه‌زانراوه.
ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى هه‌رێمى كوردستان بۆ یه‌كه‌م جار ئاماژه‌ى به‌وه‌یش كردووه كه له فه‌رمانگه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌كانى سلێمانى یه‌كێك له تۆمه‌تباره‌كانى گه‌نده‌ڵى پۆستى "سكرتێرى حزبى" هه‌یه، به‌ڵام ناوه‌كه‌یان به‌هۆى رێككارى یاسایییه‌وه ئاشكرا نه‌كردووه.
حاكم ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى هه‌رێمى كوردستان, به"وشه"ى ڕاگه‌یاند، هه‌ندێك ورده‌كارى هه‌یه ده‌بێت ساڵانه بۆ په‌رله‌مانى كوردستانى ڕه‌وانه بكه‌ین به‌هۆى ئه‌وه‌ى ده‌سته‌كه له‌ژێر چاودێرى په‌رله‌مانى كوردستان كار ده‌كات.
سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى ڕوونى كرده‌وه كه كارى لێكۆڵینه‌وه له ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى به‌رده‌وامه و به‌شێكی زۆر له كه‌یسه‌كانى گه‌نده‌ڵى لێكۆڵینه‌وه‌ى ڕژدیان تێدا ده‌كرێت.
ئاماژه‌ى به‌وه‌یش كرد كه كارى لێكۆڵینه‌وه له فه‌رمانگه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌كانى ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى هه‌رێمى كوردستان به سێ قۆناغ ده‌بێت كه پێكدێن له وه‌رگرتنى زانیارى و به‌دواداچوون بۆ زانیارییه‌كه و قۆناغى لێكۆڵینه‌وه‌ى سه‌ره‌تاى، دواتر قۆناغى سزایى كه لێكۆڵه‌رى ده‌سته لێكۆڵینه‌وه‌ى تێدا ده‌كات له‌ژێر چاودێرى دادگاى لێكۆڵینه‌وه‌ى ده‌ستپاكى.
ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى هه‌رێمى كوردستان به‌پێى یاسا له په‌رله‌مانى كوردستانه‌وه دامه‌زراوه و ئه‌ركى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى و بڵاوكردنه‌وه‌ى هۆشیاری و شه‌فافییه‌ته و له‌ماوه‌ى ڕابردوودا چه‌ندان كه‌سى به‌تۆمه‌تى گه‌نده‌ڵى گرتووه.