به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا پێشبینییه‌كانی خۆی بۆ دۆخی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆی شاره‌كانی باشوورى كوردستان ڕاگه‌یاند.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه هاتووه، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 22ى شووبات، ئاسمانی باشوورى كوردستان له‌ژێر كاریگه‌رى به‌رزه پاڵه‌په‌ستۆی توركیا ده‌مێنێته‌وه، له هه‌ولێر و سلێمانی و كه‌ركووك و دهۆك، ئاسمان نیمچه هه‌ور ده‌بێت له‌گه‌ڵ باران له كاتی جیا جیا و شوێنی جیا جیا، له ناوچه شاخاوییه‌كان بارانێكی مامناوه‌ند ده‌بێت. به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 18 پله و نزمترین پله‌ش هه‌شت پله‌ی سیلیزی ده‌بێ.
هه‌روه‌ها سبه‌ی هه‌ینی، ئاسمانی كوردستان له‌ژێر كاریگه‌ری به‌رزه پاڵه‌په‌ستۆی توركیا ده‌مێنێته‌وه، له هه‌ولێر، ئاسمان له ناوچه شاخاوییه‌كان هه‌وری ته‌واو ده‌بێت بارانیش به ڕێژه‌ی جیا جیا ده‌بارێت. له سلێمانی ئاسمان نیمچه هه‌ور ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری نمه باران له هه‌ندێ ناوچه. له كه‌ركووك ئاسمان نیمچه هه‌ور ده‌بێت له دڕه‌نگی شه‌ودا ده‌بێت به هه‌وری ته‌واو. له شاری دهۆكیش ئاسمان نیمچه هه‌ور ده‌بێت. به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 18 پله و نزمترین پله‌ش حه‌وت پله‌ی سیلیزی ده‌بێ.