دوای ئه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ هێرشیان كرده سه‌ر شاری موسڵ و هه‌موو خانوو ماڵه‌كانیان وێران كردن، له هه‌موو خێزانێكیشدا چه‌ند كه‌سێكیان لێ كوشتن، ئه‌وه نۆ مانگ ده‌بێت هاووڵاتییانی به یه‌كجاری ڕزگاریان بووه له‌و هه‌موو سته‌مه‌ی لێیان كرا.
رۆژی 10ی حوزه‌یران/یۆنیۆی 2014 دوای ڕاكردنی نزیكه‌ی 60 هه‌زار چه‌كدار له چوار فیرقه‌ی سه‌ربازی سوپای عێراق و پۆلیسی ناوخۆیی شاره‌كه، ته‌واوی شاری مووسڵ كه‌وته ده‌ستی تیرۆریستانی داعش و پاش ئه‌وه‌ی شاره‌كه داگیر كرا، ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی سه‌رۆكی رێكخراوی تیرۆریستی داعش له مزگه‌وتێكی مووسڵ په‌یامی بڵاو كرده‌وه و پاشان تیرۆریستان به‌ره‌و ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق پێشڕه‌وییان كرد.
رۆژَی دووشه‌م 17 تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ر له دره‌نگانی شه‌ودا حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌ستپێكی هه‌ڵمه‌تی رزگاری شاری مووسڵی ڕاگه‌یاند و بۆ به‌یانییه‌كه‌ی هێزی پێشمه‌رگه له میحوه‌ری خازر ده‌ستیان به پێشڕه‌وی كرد و توانییان تا نیوه‌ڕۆ نۆ گوند له تیرۆریستان پاك بكه‌نه‌وه ، هاوكات له میحوه‌ری گوێڕ-مه‌خموور و میحوه‌ری گه‌یاره‌ش هێزه‌كانی عێراق پێشڕه‌وییان كرد و هه‌ڵمه‌ته‌كان لایه‌ن هێزه‌كانه‌وه رۆژ دوای رۆژَ به‌رده‌وام ده‌بن و بازنه‌ی گه‌مارۆدانی تیرۆریستان له مووسڵ سات دوای سات بچووكتر ده‌بێته‌وه.
ئێسته‌ش نۆ مانگ به‌سه‌ر ڕزگاركردنی موسڵ تێپه‌ڕیوه، هاووڵاتییانی ئه‌و شاره ئه‌گه‌رچی ماڵ و گه‌ڕه‌كه‌كانیان وێران بووه، هه‌موو شه‌قامێكیان به خوێنی كوژَراوان سوور بووه، ته‌رمی مردووه‌كان هێشتا له هه‌ندێك له ناوچه‌كانی مووسڵ ماونه‌ته‌وه و دیمه‌نێكی تۆقێنه‌ر شاره‌ه‌كه‌ی داپۆشیوه، به‌ڵام ڕزگاربوونیان له ڕژَێمی داعش بووه‌ته مایه‌ی خۆشحاڵییان و له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو خه‌م و ناخۆشییه‌ی به‌سه‌ریان هاتووه، ئێسته پێكه‌نین و دڵخۆشی به‌سه‌ر ڕوویاندا دیاره.
مووسڵ دووه‌م گه‌وره‌ترین شاری عێراقه و یه‌كێكه له شاره مێژوویییه به‌ناوبانگه‌كانی ناوچه‌كه و به‌گوێره‌ی ئاماری 2013 ژماره‌ی دانیشتووانی، زیاتر له دوو ملیۆن كه‌س ده‌بێت و هه‌ریه‌ك له پێكهاته‌كانی عه‌ره‌بی سوننه و كورد و توركمان و مه‌سیحی و كوردانی ئێزیدی و شه‌به‌ك تێیدا نیشته‌جێن، زێی دیجله به‌ناو شاره‌كه تێپه‌ڕ ده‌بێت و كردوویه‌تی به دوو به‌شه‌وه و به به‌شی ڕاست و چه‌پی شاره‌كه ناوزه‌د كراوه.