پشووی شەمووان ڕاگیرا

:: PM:02:34:22/02/2018 ‌

بەڕێوەبەرایەتییەكی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات، لە ڕۆژانی شەمووشدا دەوام دەكرێت بەمەبەستی ڕاییكردنی مامەڵەی هاووڵاتییان كە قەرەباڵغییەكی زۆر دروست بووە.

ئەمڕۆ پێنجشەم 22ـی شوبات، ڕائید فازڵ حاجی حوسێن بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی هاتوچۆی هەولێر بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، بەمەبەستی زیاتر خزمەتكردنی هاووڵاتییان و شوفێران و كەمكردنەوەی كارە كەڵەكەبووەكانی هاتوچۆی هەولێر، بڕیارە لە ڕۆژانی شەموو دەوام هەبێت.

بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی هاتوچۆی هەولێر دەڵێت، پێشتر بۆ ماوەیەك ئەو كارانە كەڵەكە بووبوون بەهۆی راگرتنی كارەكان بۆ ماوەی نزیك لە مانگێك، لەكاتی گواستنەوەدا كە لە شەقامی كەركووك بەڕێوەبەرایەتییەكە بۆ شەقای بەحركە نزیك گەنجان ستی گواسترایەوە.

ئەو ئەفسەرەی هاتوچۆی هەولێر دەڵێت، بریاڕ دراوە بەكاركردن لە سەرجەم بەشەكانی هاتوچۆی هەولێر، لە رۆژی شەمووی داهاتوو كە دەكاتە 2018/2/24 بۆیە داوا لە هاووڵاتییان دەكەین كە لە رۆژی شەموو سەردانی هاتوچۆ بكەن بۆ ڕاییكردنی مامەڵەكانیان.

لەماوەی ڕابردوودا بۆ ماوەی مانگێك كارەكانی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر وەستا، ئەوەش بەهۆی گواستنەوەی ئەو بەڕێوەبەرایەتییە لە شەقامی كەركووك بۆ شەقامی بەحركە.



وشە - رامیار جەواد