میوەكان زۆر بەسوودن، پێویستە لە هەموو ژەمەكاندا بخورێن، چونكە دەوڵەمەندن بە ڤیتامین و كانزا لەگەڵ پێكهاتەی خۆراكی تر كە لەش پێویستیەتی، پرتەقال و ترێ دوو میوەی پەسەندی جیهانین،وات لێ دەكات بەشەخۆراكی رۆژانەت لە ڕێگەی ئەم دوو میوەییەوە بەدەست بهێنیت،جگە لە تام و چێژەكەی چەندان سوودی تەندروستی بە لەش دەگەیەنن.
دوا توێژینەوەكان لەسەر ئەو دوو میوەیە گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی كە پرتەقاڵ و ترێی سوور دوو پێكهاتەی گرنگیان تێدایە، دەتوانن شەكری ناو خوێن لەناوببەن و كۆتایی بە نەخۆشی شەكرە بهێنن.
سوودەكانی ئەم دوو میوەییە:
ئاستی شەكری خوێن نزم دەكەنەوە.
كاری پەنكریاس باشتر دەكەن بۆ بەرهەمهێنانی ئەنسۆلین.
تەندروستی خوێنبەرەكان باشتر دەكەن.
ئەو دوو پێكهاتەیەی لە پرتەقاڵ و ترێی سوور هەیە، بریتین لە HESP و TRES، كە بەشێوەیەكی گشتی تەندروستی لەش باشتر دەكەن" بەتایبەتی نەخۆشی دڵ و شەكرە. بۆیە دەتوانیت بە خواردنی ڕۆژانەی ئەو دوو میوەیە، ببن بەخاوەنی لەشێكی تەندروست و تەنانەت رێگە لە قەڵەویش دەگرێت.
چۆن ترێ و پرتەقاڵ نەخۆشی شەكرە چارەسەر دەكەن
ئەم دوو پێكهاتەیە HESP و TRESدەتوانن پرۆتینی لەش زیاد بكەن،ئەم پرۆتینە ناسراوە بە گلیۆكسالاس یەك، كە دەتوانێت ئەو ئاوێتانەی لە شەكرەوە وەری دەگیرێت لەناوی ببات و شی بكاتەوە، ئەگەر لە لەشدا بڕێكی زۆر methylglyoxal هەبوو، ئەوا لەش وزەیەكی زۆر پەیدا دەكات، بەمەش بەرگری لە ئەنسۆلین دەكات و شەكرەی جۆری دوو چارەسەر دەكات.