خانمه پێشكه‌شكاری ناوداری كورد "سۆزان كه‌مال" نوێترین وێنه‌ی له واڵی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئینستاگرام بڵاو كرده‌وه، كه تیایدا پێناسى پێشكه‌شكارێكی كچی هاوڕێی ده‌كات.
سۆزان له سه‌ر وێنه‌كه نووسیویه‌تی: " كاتی پێشكه‌شكردنی به‌رنامه‌ی شۆ مه‌گه‌زین، سه‌ردانی سۆڤینم كرد، خانمی جوان و قه‌شه‌نگ و سه‌ركه‌وتوو، بێگومان پڕۆگرامی مه‌گه‌زین زۆرن به‌ڵام، كاتێك خانمێكی سه‌ركه‌وتوو به‌و هه‌موو حه‌ز و توانایه‌وه مه‌گه‌زین پێشكه‌ش بكات، بێگومان چێژێكی تری ده‌بێت".
له‌دوای ئه‌و وێنه‌و په‌یامه‌كه‌ی سۆزان، هه‌وادارانی هه‌ردوو لا بۆ سۆزانیان نوسیووه: "ئێوه ئه‌م كاره ته‌نیا له ڕقی ئه‌ڤین ئاسۆ ده‌كه‌ن ده‌تانه‌وێ وه‌ك ئه‌وتان لێ بێت به‌ڵام به‌تواناكانی ناگه‌ن".
سۆزان كه‌مال له ساڵی 1987 له شاری سلێمانی له‌دایك بووه، له ماوه‌ی ڕابردوودا پێشكه‌شكاری كه‌ناڵی "ئین ئارتی" دوو بوو، دواتر وازی له‌و كه‌ناڵه هێنا و له كه‌ناڵی "كورد ماكس" ده‌ستی به‌كار كرده‌وه، سه‌ره‌تای هاتنه ناو كاری ڕاگه‌یاندنی بۆ ساڵی 2007 ده‌گه‌ڕێته‌وه، ماوه‌یه‌كی تر به‌نیازه له نوێترین پڕۆگرامیدا له كه‌ناڵی "كوردماكس شۆ" ده‌ربكه‌وێته‌وه، ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه سۆزان ماوه‌ی زیاتر له چه‌ند مانگێگه ڕێكه‌وتنی كردووه، به‌ڵام له به‌رنامه تازه‌كه‌ی ده‌رنه‌كه‌وتووه.