خانمه پێشكه‌شكاری ناوداری كوردستان "شارا ئیبراهیم" له نوێترین پۆستیدا له واڵی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام وێنه‌یه‌كی خۆی بڵاو كرده‌وه و جله‌كه‌یشى فۆتۆگرافه‌رێكی كوڕ به دیاری بۆی بردووه.
شارا له‌سه‌ر وێنه‌كه‌ی سوپاسی ئه‌و كه‌سه‌ی كردووه كه دیارییه‌كه‌ی بۆ هێناوه، دڵخۆشی خۆی ده‌ربڕیوه به وه‌رگرتنی دیارییه‌كه.
شارا له پێشكه‌شكردنی به‌رنامه و زۆرترین ده‌ركه‌وتنه‌كانیشی به جلی كوردییه‌وه‌یه و زۆر حه‌زی به جلی نه‌ته‌وه‌ییه و به خانمی كوردی نازناوی ده‌ركردووه، دیاریه‌كه‌شی هه‌ر جلێكی كوردییه به شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ "شارا" دیزاین كراوه.
شارا ئیبراهیم ساڵی 1989 له سلێمانی له‌دایك بووه، دووجار هاوسه‌رگیری كردووه و پێشتر ڕای گه‌یاندبوو، كه هاوسه‌ری دووه‌می زۆر خۆش ده‌وێت و له هاوسه‌ری یه‌كه‌میشی خاوه‌نی یه‌ك منداڵه، تا ئێسته له سێ كلیپدا به‌شداری كردووه، ئێسته له كه‌ناڵی كوردماكس شۆ به‌رنامه‌ی "شارا" پێشكه‌ش ده‌كات.