بڕیار لەبارەی دابەشكردنی ئەو پارەیە درا

:: PM:06:58:22/02/2018 ‌

سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمای لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و بەڕێوەبەری پەروەردەكانی سنوورەكە كۆبووە، بریاریشدرا هەفتەی داهاتوو پارەی هاندان بەسەر مامۆستایان دابەش بكرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەم 22ـی شوبات، زیاد كاكە ڕەزا سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتی پەروەردە و سەرۆكی فراكسیۆنەكان و بەڕێوەبەری پەروەردەكانی سنوورەكە لە بارەی مەترسییەكانی بایكۆت لە سنوورەكە كۆبوونەوە كە خەریكە ساڵێكی خوێندن لە سنوورەكە دەفەوتێت.

زیاتر گوتی، وەزارەتی دارایی بڕیاریداوە تا ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو پارەی هاندان بەسەر مامۆستایان دابەش بكرێت، هەروەها داوا لە مامۆستایان كرا كە پێوەندی بە هۆڵەكانی وانە گوتنەوە بكەن.

هاوكات، لە ئاگەدارییەكی وەزارەتی پەروەردە بۆ "وشە" هاتووە، لە هەفتەی داهاتوو وەزارەتی دارایی پارەی هاندانی مامۆستایان دابەش دەكات.

لە دوای تاقیكردنەوەكانی وەرزی یەكەم مامۆستایانی سلێمانی بایكۆتی دەوامیان كردووە و وەزارەتی پەروەردەش تاقیكردنەوەكانی كۆتای ساڵی بۆ ٢٨ی نیسان پێش خستووە، بەڵام ترسی وەستانی خوێندن لە سنورەكە دەكرێت.

سلێمانی/ هۆشیار عەلی



وشە - رامیار جەواد