خانمه ئه‌كته‌ر و پێشكه‌شكاری شۆخی شاری سلێمانی "سنوور ئالانی" چه‌ند وێنه‌یه‌كی نوێی له واڵی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام بڵاو كردووه‌ته‌وه كه بووه‌ته جێگه‌ی سه‌رنجی هه‌وادارانی.
وێنه‌كانی سنوور ئالانی ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری دروست كردووه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بۆ یه‌كه‌م جار له دوای ماوه‌یه‌كی زۆر به هه‌وادارانی شاد بێته‌وه، هه‌ندێكیشیان ده‌ڵێن "ڕووخساری زۆر گۆڕاوه".
سنور ئالانی له‌سه‌ر وێنه‌كه نوسیوویه‌تی: "من هه‌ست به خۆشبه‌ختی ده‌كه‌م، چونكه خۆشبه‌ختی یانی تۆم هه‌بێت".
سنوور ئالانی به كچی كافرۆش ناسراوه، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه له فیلمێكدا ڕۆڵی ئه‌و كاره‌كته‌ره مێژووییه‌ی گێڕاوه و هه‌روه‌ها یه‌كێكه له پێشكه‌شكاره دیاره‌كان و هاوسه‌ری سه‌رتیپ به‌ختیاره كه ئه‌ویش به هه‌مان شێوه بێژه‌ری كه‌ناڵی كوردساته.
سنوور ئالانی ته‌مه‌نی 24 ساڵه و خاوه‌نی كچێكه له شاری سلێمانی ده‌ژیت، یه‌كێكه له‌و پێشكه‌شكارانه‌ی زۆرترین كات وێنه‌ی مۆدێلی خۆی بڵاو ده‌كاته‌وه.