به‌ ڤیدیۆ.. له‌ ژووری نه‌شته‌رگه‌ری سه‌ما ده‌كات

له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان پارچه‌ ڤیدیۆیه‌كی دیزاینه‌رێكی ناوداری دینا بڵاو ده‌بێته‌وه‌، كه‌  له‌ ژووری نه‌شته‌رگه‌ری سه‌ما ده‌كات، ئه‌م جۆره‌ هه‌ڵوێسته‌ی بووه‌ته‌ جێی باسی بینه‌رانى و به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان.

وه‌ك له‌ ڤیدیۆكه‌ ده‌رده‌كه‌وێت له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ئوردن له‌گه‌ڵ پزیشك و كارمه‌نده‌كاندا پێكه‌وه‌ سه‌ما ده‌كه‌ن،  هه‌ر خۆیشی بڵاوی ده‌كاته‌وه‌ و نوسوویه‌تی، ئه‌م كاره‌م بۆیه‌ كردووه‌ تا ئه‌و ترسه‌ی هه‌یبووه‌ له‌ نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ له‌سه‌ری كه‌م بێته‌وه‌.

ڤیدیۆیه‌كه‌ كچێكی به‌ڕه‌گه‌ز عێراقییه‌ به‌ ناوی "مینا ڕوز"، كه‌ یه‌كێكه‌ له‌و خانمانه‌ی دیزاینی جلوبه‌ره‌گ ده‌كات و بۆ زۆربه‌ی خانمان و ئه‌ستێره‌ ناوداره‌ جیهانییه‌كان جلو به‌رگی دووریووه‌ له‌ناویاندا ئه‌ستێره‌ی ناوداری ئه‌مه‌ریكی "كیم كارداشیان".




وشە - محەمەد میران


AM:08:08:23/02/2018




ئه‌م بابه‌ته 1013 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌