ئهمڕۆ ههینى 23ى شووبات، عهبدوڵا حاجی كهمال خاوهنی نووسینگهی "حاجی كهمال" بۆ دراو گۆڕینهوه، بۆ "وشە" نرخی زێڕ و دراو لە بازاڕی هەولێری پایتهختی خستەڕوو، كە بەم شێوەیەی خوارهوهیه:
مسقاڵێك زێڕی عەیار 24: 263 هەزار دینار.
مسقاڵێك زێڕی عەیار 21: 231 هەزار دینار.
مسقاڵێك زێڕی عەیار 18: 201 هەزار دینار.
پێویستە بگوترێت دیاریكردنی نرخی زێڕ بەستراوەتەوە بە دوایین نرخی زێڕ لە بۆڕسەی جیهانی و لە كاتی كردنەوەی بازاڕەكە، بە چركە گۆڕانكاری بەسەر دێت.
دیاریكردنی نرخی ئەمڕۆی زێڕ لە بازاڕی هەولێر لەسەر بنەمای نرخی هەر ئۆنسێك زێڕ بە هەزار و 326 دۆلار و نرخی 100 دۆلاریش بە 123.200 هەزار دینار دەستنیشان كراوە.
نرخی دراو لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان، بەم شێوەیەی خوارەوەیە:
100 دۆلاری ئەمەریكی: 123.200 هەزار دینار.
100 یۆرۆ: 153 هەزار دینار.
100 پاوند: 172 هەزار دینار.
100 هەزار تومەن: 27 هەزار دینار.
100 لیرەی توركی: 34 هەزار دینار.