نرخى نه‌وت به‌رز بوویه‌وه‌

:: AM:08:26:23/02/2018 ‌
نرخی نەوت لە بازاڕەكانی دنیا ڕووی لە به‌رز بوونه‌وه‌ كردووە و لە سەرەتای ئەم مانگەوە حەوت دۆلار لە نرخی هەر بەرمیلێكی دابەزیوە. ئێستە بەرمیلێك لە نەوتی برێنت بە نزیكەی 67 دۆلار دەفرۆشرێت. بەو پێیە نەوت لە 13 ڕۆژی رابردوودا بە ڕێژەی زیاتر له‌ 10% دابەزی.

ئێستە هەر بەرمیلێک لە نەوتی برێنت بە 66 دۆلار و 23 سەنت دەفڕۆشرێت لە کاتێکدا کۆتای هەفتەی ڕابردوو بۆ سەرووی 70 دۆلار بەرز ببوویەوە.

یەكێك لە گرنگترین ئەو بڕیارانەی هۆكار بووە لەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەكانی دنیا روو لە بەرزبوونەوە بكات و لە ئاستێكی بەرزدا بمێنێتەوە كۆبوونەوەی ئۆپێك و وڵاتانی دەرەوەی ئۆپێك بوو كە لە 30 تشرینی دووەمی ساڵی 2016 بەڕێوە چوو. لە كۆبوونەوەكە رێككەوتنی سنوورداركردنی بەرهەمهێنانی نەوتیان تا كۆتای ساڵی 2018 درێژ كردەوە.

نەوت لەو بەرهەمە گرنگانەیە كە رووداوەكانی دنیا راستەوخۆ كاریگەری لەسەر دادەنێت و هەر جۆرە بەرزبوونەوەیەك لە بەرهەمهێنان ئەوا كاریگەریی لەسەر دابەزینی نرخی نەوت دەبێت و دابەزینی بەرهەمهێنانیش نرخی نەوت بەرز دەكاتەوە.

بەگوێرەی دوو رێككەوتنی جیاواز كە لە 30 تشرینی دووەم و 10ی كانوونی یەكەمی ساڵی 2016 ئەنجام دراون، لە سەرەتای ساڵی 2017ی زاینییەوە دەبوو یەك ملیۆن و 800 هەزار بەرمیل لە بەرهەمهێنانی ڕۆژانەی وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوت كەم بكرێتەوە.

سه‌رچاوه‌/ dailyfx




وشە - محەمەد میران