وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی به شێوه‌یه‌كى چاوه‌ڕوان نه‌كراو بڕیاریدرا بە ڕاگرتنی وەرگرتنی پڕۆپۆزڵ بۆ دامەزراندنی زانکۆ و پەیمانگەی ئه‌هلى لە هەرێمی کوردستان.
عەباس ئەکرەم، گووتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی له هه‌رێمى كوردستان لەڕاگه‌یاندراوێكدا كه كۆپیه‌كى ده‌ست "وشه" كه‌وتووه، ئاشكراى ده‌كات، كه بە فەرمانی وەزاری ژمارە (286) کە لە مێژووى 22ى شووباته‌وه بە ئیمزای وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دەرچووە، بڕیاردراوه بە ڕاگرتنی وەرگرتنی پرۆپۆزڵ بۆ دامەزراندنی زانکۆ و پەیمانگەی ئه‌هلى لە هەرێمی کوردستان، ئەو بڕیارە ته‌نها بۆ دیراسەکردن و هەڵسەنگاندنی دۆخی زانکۆ و پەیمانگە ئه‌هلییه‌كانى هه‌رێمى كوردستانه.
بڕیاره‌كه‌ى وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هه‌رێمى كوردستان، هاوکاتە لەگەڵ پێکهێنانی (بۆردی باڵای خوێندنی ئه‌هلى) لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هه‌رێمى كوردستان، کە ئەرکی سەرەکی ئەو بۆردە بریتییە لە دیراسەکردنی هەمەلایەنەی دۆخی زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکانی هەرێمی کوردستان و هەڵسەنگاندیان لەڕوی زانستی و ئەکادیمی و کارگێڕی و دارایی و ژێرخانەوە.
ئەو بڕیارە چۆتە بواری جێبەجێکردنەوە و تا مێژووى 31ى كانوونى یه‌كه‌مى ساڵى 2019 بڕیاره بەردەوام بێت.
لە هەرێمی کوردستان 15 زانکۆی و 10 پەیمانگه‌ى ئه‌هلى لە هەرێمی کوردستان هەیە، ئه‌مه جگه له بوونى چه‌ندان زانكۆ له ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌ریچمى كوردستان كراونه‌ته‌وه به تایبه‌ت له ناوچه جێناكۆكه‌كان كه وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵاى هه‌رێمى كوردستان ئاماده نییه متمانه‌یان پێ ببه‌خشێت له‌وانه‌یش ( كتاب و حه‌دبا و قه‌ڵه‌م و ئیمام ئه‌عزه‌م).