به‌پێی بڕیارێكی نوێی مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ، مۆڵه‌تی یه‌ك هه‌فته ده‌درێته شۆفێری بارهه‌ڵگره‌كانى هه‌رێمى كوردستان، كه ڕۆژانه له‌و مه‌رزه‌دا كار له نێوان هه‌رێم و وو‌ڵاتى ئێران ده‌كه‌ن، تاوه‌كو به‌زووترین كات، باجی تایبه‌ت به‌مه‌به‌ستی هاتنه ناوه‌وه‌یان بۆ ناو مه‌رز و چوونیان بۆ وڵاتى ئێران درووست بكه‌ن.
ئه‌زوه‌ر مه‌حمود، سه‌رپه‌رشتیاری مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تى باشماخ، به"وشه"ى راگه‌یاند، دواى ئه‌وه‌ى له ماوه‌ى ڕابردوودا به‌شێك له شۆفێرانى هه‌رێم كه له مه‌رزى باشماخ كارده‌كه‌ن، به‌هۆى نه‌بوونى باج و كارتى تایبه‌ت به‌خۆیان تووشى كێشه و گرفت بوونه‌وه، له‌دواین هه‌وڵماندا و به‌ئامانجى چاره‌سه‌ركردنی سه‌رجه‌م كێشه‌كان، بڕیارێكی نوێمان ده‌كرد، به‌پێى ئه‌و بڕیاره نوێیه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆمه‌ڵگای ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ، پێویسته له‌ماوه‌ى یه‌ك هه‌فته‌دا، باجی تایبه‌ت بۆ سه‌رجه‌م بارهه‌ڵگره‌كان درووست بكرێت، ئه‌وه‌یش به مه‌به‌ستی هاتنه ناوه‌وه و گوزهركردنیان بۆ خاكی ئێران و تا یه‌ك هه‌فته‌ی تریش ده‌بێت شۆفێران به‌و بڕیاره‌وه پابه‌ندبن و جێبه‌جێی بكه‌ن.
گووتیشى، ئامانجی ده‌ركردنی بڕیاری دروستكردنی باج، به‌مه‌به‌ستی ڕێكخستن و كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕۆتینات و ئاسانكاریی زیاتر بۆ شۆفێری بارهه‌ڵگره‌كانه و ده‌بێت ئه‌و باجه له كاتی گوزرهكردندا به‌پێی ڕێنماییه‌كان به‌كاربهێنرێت، دواى ته‌واوبوونى ئه‌و واده‌یه، ئه‌گه‌ر هه‌ر شۆفێرێك پێچه‌وانه‌ی ئه‌م بڕیاره باجی هاتنه ناوه‌وه به‌كارنه‌هێنێت، ڕووبه‌ڕووی یاسا ده‌كرێته‌وه و سزای یاسایی ده‌درێت.
بڕیاره نوێیه‌كه به ڕاوێژ و گفتوگۆكردن بووه له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری چه‌ند فه‌رمانگه‌یه‌كی په‌یوه‌ندیداری كۆمه‌ڵگه، واته له‌پاش گفتوگۆكردن و تاوتوێكردنی چه‌ند پرس و بابه‌تێكی گرنگ بووه سه‌باره‌ت به بارهه‌ڵگره‌كانی باشماخ.
مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ، ده‌كه‌وێته سنوورى شارۆكه‌ى پێنجوێنى سه‌ر به پارێزگاى سلێمانى و نزیكه‌ى شه‌ش كیلۆمه‌تر له پێنجوێنه‌وه دووره، ڕۆژانه و به شێوه‌ى ده‌وامى 24 سه‌عاتى كاروبارى بازرگانى و هاتوچۆى گه‌شتیاران له نێوان هه‌رێمى كوردستان و ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستان لێوه ئه‌نجامده‌درێت و زیاتر له 3000 شۆفێری هه‌رێمیش، له مه‌رزه‌كه كار ده‌كه‌ن.
ڕێبین پێنجوێنى