به‌هۆى باران بارینه‌وه، ماوه‌ى چه‌ند ڕۆژێكه زیانێكى زۆر به‌ر یه‌كێك له پرده‌كانى سنوورى شارۆكه‌ى شاره‌زوورى سه‌ر به پارێزگاى سلێمانى كه‌وتووه، كه سه‌نته‌رى شارۆكه‌كه، به شارۆكه‌ى سه‌یدسادق ده‌به‌ستێته‌وه و ئێسته‌یش كار بۆ دووباره چاككردنه‌وه‌ى ده‌كرێت، ئه‌وه‌ش له‌پێناوى ئاسایی بوونه‌وه‌ى هاتوچۆ له سنووره‌كه.
ڕزگار غه‌فور، قائیمقامى شارۆكه‌ى شاره‌زوور، له لێدوانێكى تایبه‌تدا به "وشه"ى راگه‌یاند، دواى ئه‌وه‌ى له چه‌ند ڕۆژى ڕابردوودا، شه‌پۆلێكى به‌هێزى باران بارین ڕوویكرده ناوچه‌كه‌مان و له چه‌ندین شوێنیش‌دا لافاو دروست بوو، به‌و هۆیه‌وه به‌شێك له ڕێگاو بانه‌كانى ناوچه‌كه‌مان بۆ ماوه‌یه‌ك زیانیان پێگه‌یشت و ئاسته‌نگى هاتوچۆى بۆ شۆفێران درووستكرد، یه‌كێك له‌و ڕێگایانه پردى (ته‌پى كه‌رم)ى پێده‌ڵێن كه به‌یه‌كێك له ڕێگا گرنگه‌كان داده‌نرێت.
ئاشكراشى كرد، ئه‌و پرده هه‌ردوو شارۆكه‌ى شاره‌زوور و سه‌یدسادق پێكه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه، به‌ڵام به‌داخه‌وه به‌هۆى لافاوى زۆره‌ى زیانى به‌ركه‌وتووه، دواى ئاگاداركردنه‌وه‌ى لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانى وه‌ك هاتوچۆ و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ئاوه‌دانكردنه‌وه و ڕێگاوبانى پارێزگاى سلێمانى، به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ركردنى كێشه و ئاسته‌نگه‌كانى ئه‌و پرده، به‌ڵێنى ئه‌وه‌مان له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ئاوه‌دانكردنه‌وه و ڕێگاوبانى سلێمانى پێدراوه، كه به زووترین كات هه‌وڵى چاره‌سه‌ركردنى بده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ى به‌هیچ شێوه‌یه‌ك مه‌ترسى له‌سه‌ر هاتوچۆى هاووڵاتیان و شۆفێران و ئوتومبێڵه‌كانیان نه‌مێنێت.
شارۆكه‌ى شاره‌زوور، سه‌ربه پارێزگاى سلێمانییه و نزیكه‌ى 35 كیلۆمه‌تر له شارى سلێمانیه‌وه دووره و له‌سه‌نته‌رى شارۆكه و شاره‌دێى وارما و ژماره‌یه‌ك گوند پێكدێت.
رێبین پێنجوێنى