به‌مه‌به‌ستى پاراستن و به‌رگریكردن له شوێنه‌واره كولتوورییه‌كانى شارى سلێمانى و به‌تایبه‌ت كارگه‌ى جگه‌ره، گرووپى "خه‌مى شار" له سلێمانى دروست بووه و ده‌یانه‌وێت فشار دروست بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى شوێنه كولتوورییه‌كان هه‌ر بۆ پڕۆژه‌ى كولتوورى بن و نه‌بنه پڕۆژه‌ى كه‌سی و بازرگانى.
ئه‌گه‌رچى زیاتر له دوو ساڵه بڕیار هه‌یه كارگه‌ى جگه‌ره‌ى سلێمانى كه ڕووبه‌ره‌كه‌ى 22 دۆنمه، بكرێت به شارێكى ڕ‌ۆشنبیرى و بڕیاره‌كه‌ى ده‌رچووه، به‌ڵام له‌لایه‌ن ڕێكخراوێكه‌وه ئه‌و هه‌وڵه په‌ك خراوه و ئه‌ندامانى گرووپى خه‌مى شار ڕای ده‌گه‌یه‌نن، ئه‌و ڕێكخراوه ده‌یانه‌وێ پڕۆژه‌كه ئه‌گه‌ر كولتووریش بێت بیكه‌ن به پڕۆژه‌یه‌كى بازرگانى.
گرووپى خه‌مى شار كه گرووپێكى تازه‌ن و له به‌شێك له نووسه‌ران و هونه‌رمه‌ندان و هه‌ندێ كه‌سایه‌تیى سلێمانى پێك هاتوون، ده‌یانه‌وێت فشار دروست بكه‌ن پڕۆژه‌كه نه‌بێت به شه‌خسى و بازرگانى و حكوومه‌ت خۆى ئه‌ركى دروستكردنى شاره ڕۆشنبیرییه‌كه بگرێته ئه‌ستۆ.
گۆران عه‌لى مامۆستاى په‌یمانگى هونه‌ره جوانه‌كانى سلێمانى، به"وشه"ـى ڕاگه‌یاند، ئه‌و ڕێكخراوه‌ى پاره‌ى بۆ پڕۆژه‌ى شارى ڕ‌ۆشنبیرى كارگه‌ى جگه‌رى سلێمانى وه‌رگرتووه، خه‌ڵكانى بازرگانن و ده‌یانه‌وێت پڕۆژه‌كه بكه‌ن به شه‌خسى.
گۆران كه ئه‌ندامى گرووپى خه‌مى شاره، زیاتر گوتى، "ئیشى ئێمه له‌و گرووپه ئه‌وه‌یه فشار بكه‌ین تا ئه‌و پڕۆژه‌یه نه‌بێت به شه‌خسى و بازرگانى، به‌ڵكو حكوومه‌ت و وه‌زاره‌تى ڕ‌ۆشنبیرى خۆى بیكات و داهاته‌كه‌شى بۆ ده‌وڵه‌ت بێت نه‌ك بازرگانان."
كارگه‌ى جگه‌ره‌ى سلێمانى ده‌كه‌وێته شه‌قامى سالم له‌ناو شاره‌كه‌دا نزیك باخى گشتى، شوێنه‌كه‌ى بازرگانییه، بۆیه زۆر له بازرگانه‌كان چاویان تێبڕیوه تا ئه‌و زه‌وییه 22 دۆنمه بكه‌ن به پڕۆژه‌ى بازرگانى و نه‌هێڵن ببێت به پڕۆژه‌یه‌كى ڕ‌ۆشنبیرى و كولتوورى.
په‌یمان عیزه‌دین ئه‌ندامى گرووپى خه‌مى شار، بۆ "وشه"ـى ڕوون كرده‌وه كه كارى ئێسته‌ى گرووپه‌كه‌یان هه‌وڵه بۆ ڕزگاركردنى كارگه‌ى جگه‌ره له ده‌ستى گرووپێك كه ده‌یانه‌وێت پڕۆژه‌كه بكه‌ن به بازرگانى.
عیزه‌دین ئاماژه‌ی به‌وه‌یش دا كه خه‌مى ئه‌وان گه‌وره‌تره و فشار بۆ سه‌ر هه‌ر پڕۆژه‌یه‌كى كولتوورى دروست ده‌كه‌ن كه هه‌وڵ هه‌بێت بكرێن به شوێنى بازرگانى و له داهاتووشدا گرووپه‌كه گه‌وره ده‌كه‌ین. وه‌ك خۆی ده‌ڵێ "داوا له خه‌ڵكانى خه‌مخۆرى شارى سلێمانى ده‌كه‌ین ببن به هاوكارمان تا بتوانین زۆرترین فشار دروست بكه‌ین."
دوو هه‌فته به‌ر له ئێسته سایلۆى سلێمانى ته‌قێنرایه‌وه و زه‌وییه‌كه‌شى دراوه به بازرگانێك كه پڕۆژه‌ى بازرگانى له‌سه‌ر دروست ده‌كات، ئه‌وه‌ش بووه جێى نیگه‌رانى خه‌ڵكى ڕۆشنبیر و خه‌مخۆرى شاره‌كه و مه‌ترسییان هه‌یه كارگه‌ى جگه‌ره‌ش هه‌مان چاره‌نووسى هه‌بێت.
غالب محه‌مه‌د ئه‌ندامى گرووپى خه‌مى شار، به"وشه"ـى گوت، "یه‌كێك له كاره‌كانى ئه‌و گرووپه به‌دواداچوونه بۆ ئه‌و پاره‌یه‌ى بۆ سلێمانى وه‌ك پایته‌ختى ڕ‌ۆشنبیرى خه‌رج كراوه كه ته‌خشان و په‌خشان كراوه، له‌گه‌ڵیشدا هه‌نگاوى یه‌كه‌ممان سه‌ندنه‌وه‌ى كارگه‌ى جگه‌ره‌ى سلێمانییه له ڕێكخراوێك كه بیكات به پڕۆژه‌ى بازرگانى و گه‌ڕاندنه‌وه‌ى بۆ حكوومه‌ت كه خۆى به كاره‌كه هه‌ستێت."
به‌پێى زانیارییه‌كانى به‌رده‌ست "وشه"، ئێسته له‌لایه‌ن كۆمپانیاى قه‌یوان و كۆمپانیاى ڕامادا كه ده‌كه‌ونه ئه‌ملاوئه‌ولاى كارگه‌ى جگه‌ره‌ى سلێمانى، 500 مه‌تر زه‌ویى كارگه‌كه‌یان داگیر كردووه، به‌ڵام تا ئێسته وه‌ڵامى هیچ سكاڵایه‌ك له‌وباره‌یه‌وه نه‌دراوه‌ته‌وه.
غالب كه هاوكات ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانیشه، گوتى، "به‌رپرسانى سلێمانى بانگ ده‌كه‌ینه ئه‌نجوومه‌نى پارێزگا تا بتوانین فشاریان له‌سه‌ر دروست بكه‌ین و ڕوونكردنه‌وه‌ش بده‌ن چۆن كارگه‌ى جگه‌ره‌ى سلێمانییان داوه به ڕێكخراوێك كه پڕۆژه‌كه بكاته بازرگانى".
خه‌بات عه‌بدولكه‌ریم مه‌عرووف سه‌رۆكی ڕێكخراوی "گه‌شه‌پێدانی كولتووری" كه سه‌رپه‌رشتیكردنی پڕۆژه‌ی كارگه‌ی جگه‌ره‌كه‌ی پێ هاتووه‌ته سپاردن بۆ ئه‌وه‌ی بكرێت به "شاری ڕ‌ۆشنبیرى"، بۆ "وشه"ـى ڕوون كرده‌وه، ئه‌وان ڕێكخراوێكى قازانج نه‌ویستن و پڕۆژه‌كه‌شیان به‌ره‌و كۆتا ده‌چێت.
ئه‌وه‌شی گوت، "حكوومه‌ت خۆى ئه‌زموونى هه‌یه له كردنى ئه‌و پڕۆژانه و سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه، ئێمه‌ش وه‌ك ڕێكخراوێكى قازانج نه‌ویست ئه‌و كاره ده‌كه‌ین و به‌شێكى به‌رچاوى كاره‌كان ڕوو له كۆتان."
وشه/ سلێمانى- هه‌ستى كه‌مال