هاوسه‌ری سكرتێری كۆچكردووی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی جێگیری یه‌كه‌می سكرتێری گشتیی یه‌كێتی ده‌كات و به زمانێكی "هه‌ڕه‌شه ئامێز" دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه كه "پێویسته تا یه‌كشه‌م كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تیی ئه‌نجام بدرێ و ڕۆژی كۆنگره ڕابگه‌یه‌نرێت.
له نامه‌كه‌ی هێرۆ برایم ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و هاوسه‌ری سكرتێری كۆچكردووی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان هاتووه، ئه‌نجام نه‌دانی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی بۆ بڕیاردان له چه‌سپاندنی ڕۆژی كۆنگره، بووه‌ته مایه‌ی نیگه‌رانی خۆم و هه‌موو جه‌ماوه‌ری یه‌كێتی، بۆ دواجار وه‌ك خوشكێك داوات لێ ده‌كه‌م، به زووترین كات ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه ساز بكه‌یت، بۆ ئه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری یه‌كێتی له‌م دڵه‌ڕاوكێ و چاوه‌ڕوانییه نه‌جاتی بێت.
له به‌شێكی تری نامه‌كه هاتووه، ئه‌وه به ته‌نیا داواكاری من نییه، به‌ڵكوو هی هه‌موو ئۆرگان و مه‌كته‌ب و كادر و ئه‌ندام و لایه‌نگرانی یه‌كێتییه، هیوادارم كه به‌رپرسیاریه‌تی سه‌رشانی خۆت به ئه‌مانه‌ته‌وه جێبه‌جێ بكه‌یت، بۆ ئه‌وه‌ی ناوت وه‌ك هه‌ڵوه‌رێنه‌ری چه‌پكه گوڵه‌كه‌ی مام و یه‌كێتی نه‌چێته لاپه‌ڕه‌كانی مێژووه‌وه.
له كۆتایی نامه‌كه هێرۆ برایم ئه‌حمه‌د به زمانی "هه‌ڕه‌شه و فه‌رمان كردن" به كۆسره‌ت ڕه‌سوول نووسیویه‌تی، پێویسته تا یه‌كشه‌م 25ی ئه‌م مانگه كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تیی ئه‌نجام بدرێت و ڕۆژی به‌ستنی كۆنگره به فه‌رمی ڕابگه‌یه‌نرێت، ئه‌گه‌رنا ڕووبه‌ڕووی به‌رپرسیاریه‌تی مێژوویی ده‌بنه‌وه.
ئه‌و نامه‌یه‌ی هێرۆ برایم ئه‌حمه‌د له كاتێكدایه، تۆمه‌تی ههلوهرێنهری چه‌پكه گوڵی مام ده‌خاته پاڵ كۆسره‌ت ڕه‌سوول و به‌ناوی هه‌موو ئۆرگان و مه‌كته‌ب و كادر و ئه‌ندامانی یه‌كێتی قسه ده‌كات و نامه و په‌یامی ئاراسته‌ی كۆسره‌ت ڕه‌سوولی جێگری سكرتێری گشتیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كردووه.