وەحشی سۆبارۆ بەرهەم دەهێنرێت

:: PM:12:22:24/02/2018 ‌

كۆمپانیای سۆبارۆی تایبەت بە بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێل لەم دواییە پڕۆژەی ئۆتۆمبێلی "Viziv"ی خستووەتە ڕوو، كە وەك ئۆتۆمبێلی فیلمەكان لە داهاتوو كاری پێ دەكرێ و تەواو خەیاڵی و بێ هاوتایە.

سۆبارۆ  كڕیارانی دڵنیا دەكاتەوە كە ئەو ئۆتۆمبێلە نوێیەی كاری لەسەر دەكات، ناوازەترین دیزاینی بۆ كراوە، ڕووكەش و گونجاوی لەگەڵ مرۆڤ و سەردەم تەواو پێشكەوتووە، شێوەی لایتەكانیشی زۆر تایبەتە و لەگەڵ پەیكەرە جوانەكەی تەواو گونجاوە.

بەگوێرەی زانیارییەكان، ئەو ئۆتۆمبێلە كۆمەڵێك سیستەمی زۆر پێشكەوتووی تێدایە، كە ژینگەیەكی زۆر گونجاو بۆ شۆفێر دەڕەخسێنن تا پشوو بدات، لە ڕێی دوور و درێژ، ئۆتۆمبێلەكە خۆی دەڕوات و هیچ هەڵەیەك ناكات، جیا لەوەیش سیستەمی پاركینكی خۆكاری هەیە و هیچ پێویست بە شوفێر ناكات پاركینگی بكات، بەڵكو خۆی ئەم كارە ئەنجام دەدات.

بڕیارە ئەو ئۆتۆمبێلە نوێیەی سۆبارۆ بە دوو مەكینە جیاجیا بخرێتە بازاڕەكانەوە، یەكێكیان 1.6 دەبێ و توانای 170 ئەسپی دەبێ، ئەوەی تریان قەبارەی مەكینەكەی 2.00 لیتر دەبێ و توانای ڕاكێشانی 300 ئەسپی هەیە و هەردوو جۆری مەكینەكەیش بە بەنزین كار دەكەن.


سەرچاوە/RT.







وشە - باز ئه‌حمه‌د