له‌گه‌ڵ هاتنی ڤێرژنی نوێی سناپچات، زۆر له به‌كارهێنه‌رانی ڕه‌خنه‌یان لێی گرت و به هۆیه‌وه وازیان له به‌كارهێنانی هێنا، ئه‌ستێره‌كانیش له‌م بابه‌ته بێبه‌ش نه‌بوون.
كایلی جینه‌ر كچه نمایشكار، بازرگانی ناودار كه یه‌كێكه له خوشكه شیرییه‌كانی كیم كارداشیان و هاوبه‌ش و خوشكی كهنداڵ جینه‌ری نمایشكار، له‌گه‌ڵ هاتنی ئه‌م ڤێرژنه نوێیه‌ی سناپچات تاقه‌تی له به‌كارهێنانی نه‌ما و بڕیاری دا وازی لێ بهێنێت.
له هه‌ژماره‌كه‌ی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، كا‌یڵی تویتێكی بڵاو كرده‌وه و تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو كه ئیتر هه‌وادارانی له سناپچات چاوه‌ڕێی وێنه و ڤیدیۆی تازه‌ی نه‌بن، چونكه له‌و به‌رنامه‌یه پۆست ناكات و چیتر به‌كاری ناهێنێت، ئه‌مه‌ش بێگومان بۆ نوێكارییه‌كانی ئه‌پده‌یته تازه‌كه‌ی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی گه‌ڕانده‌وه.
له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌وادارانی ئه‌م خاتوونه زۆر به په‌رۆشی وێنه‌كانی بوون و ده‌یانویست به‌رده‌وام ئاگایان لێی بێت، ئیتر له دوای پۆسته‌كه‌ی ئه‌و زۆر خه‌ڵكیش له دنیادا ئه‌م به‌رنامه‌یه‌یان لای خۆیان سڕییه‌وه و وازیان له به‌كارهێنانی هێنا، به‌و هۆیه‌شه‌وه كۆمپانیای سناپچات زیتر له ملیارێك و 500 ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكی زیان پێ گه‌یشت.