"وه‌چه كۆنه‌كه‌ى حزبى به‌عس، یان نه‌وه‌ى نوێ؟". ئه‌مه پرسیارێكه زۆر له شرۆڤه‌كاران و توێژه‌رانى سه‌رقاڵ كردووه، كه به چۆنیه‌تیى گه‌شه‌كردنى رێكخراوى تیرۆریستى داعشه‌وه سه‌رقاڵن. به‌ڵام له‌وه ده‌چێ دواجار راپۆرته‌كان به ئه‌نجامێكى واقیعییانه بگه‌ن.
میریام بنراد كه توێژه‌رى فڕه‌نسییه و مامۆستاى زانسته سیاسییه‌كانه له زانكۆى لیدنى هۆڵه‌ندى راپۆرتێكى گۆڤارى زه كۆنفێرسێشنى باشوورى ئه‌فریقا، باس له پێوه‌ندیى نێوان ئایدیۆلۆجیاى سه‌دام و ده‌ركه‌وتنى رێكخراوى تیرۆریستى داعش ده‌كات و پێوه‌ندییه‌كه‌ش به"كوشنده" وه‌سف ده‌كات.
بنراد ده‌ڵێ، "هه‌میشه پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه ئاخۆ داعش له ناواخنى حزبى به‌عسى كۆن ده‌ركه‌وتووه، یا قه‌واره‌یه‌كى ته‌واو جیاوازه؟ به‌ڵام راستییه‌كه‌ى ده‌رده‌كه‌وێت له هه‌ردووكیاندا تێكه‌ڵ بووه".
زانیارییه هه‌واڵگرییه‌كان
ئه‌م توێژه‌ره فڕه‌نسییه به كۆمه‌ڵێك راپۆرت كه زانیارییه نوێیه هه‌واڵگرییه‌كانی ئاشكرا كردووه، گریمانه‌كه‌ى سه‌ره‌وه ده‌سه‌لمێنێ، ده‌رده‌كه‌وێت سه‌رانى حزبى به‌عسى عێراق كه ئایدۆلۆجیاى سه‌دام حوسێنیان هه‌بووه، رۆڵیان له دروستكردنى كادره‌كانى داعش هه‌بووه.
ئاماژه بۆ ئه‌و ڤیدیۆیه‌ى لێپرسینه‌وه ده‌كات كه له 10ى كانوونى دووه‌مى 2018 هێزه‌كانى سووریاى دیموكرات له‌گه‌ڵ یه‌كێك له چه‌كداره‌كانى داعشى ئه‌نجام ده‌ده‌ن، ئه‌ویش تیرۆریستى فڕه‌نسى تۆمار بارنۆینه، ئه‌و پیاوه تیرۆریسته ددان به‌وه‌دا ده‌نێت كه داعش له پێگه‌یاندنى كادره‌كانى پشتى به ژماریه‌ك ئه‌ندامى حزبى به‌عس و كۆمه‌ڵێك پیاوى ده‌زگه هه‌واڵگرییه‌كانى رۆژئاوا به‌ستووه.
له‌وانه‌یه قسه‌كانى ئه‌م پیاوه به "تیۆرى پیلانگێڕى" سه‌یر بكرێت، به تایبه‌تیش كاتێك ده‌زانین ئه‌و كه‌سه له لایه‌ن هێزه كوردییه‌كانه‌وه گیراوه كه ئه‌م هێزانه‌ش دوژمنایه‌تییه‌كى گه‌وره‌یان له گه‌ڵ حزبى به‌عس هه‌بووه.
هه‌روه‌ها گۆڤارى دیل شبیگلى ئه‌ڵمانى له 18ى نیسانى ساڵى رابردوو، به دواداچوونێكى له باره‌ى دیارترین كه‌سى داعش بڵاو كردووه‌ته‌وه كه ناوى حاجى به‌كره، ده‌رده‌كه‌وێت ناوى راسته‌قینه‌ى سه‌میر محه‌مه‌د خهلفاوى بووه پێشتر له سوپاى عێراق پله‌ى عه‌قیدى هه‌بووه و پێوه‌ندییه‌كى به‌هێزى له‌گه‌ڵ ده‌زگه هه‌واڵگرییه‌كان هه‌بووه.
بنراد ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر قسه‌كانى، "پرسیاره‌كه لێره‌دا ئه‌وه‌یه چۆن ده‌كرێت بیركردنه‌وه‌ى به‌عس له بنه‌ڕه‌تدا عه‌لمانى و شۆڕشگێرى بووه، له سه‌ره‌تادا له‌سه‌ر ده‌ستى نهتهوهخوازهكانى وه‌ك زه‌كى عهرسۆزى و مێشیل عه‌فله‌ق دانراوه كه هانى ده‌وڵه‌تێكى عه‌ره‌بى یه‌كگرتوو ده‌دات".
بنراد ده‌ڵێ، "وه‌ڵامه‌كه ئه‌وه‌یه ئایدیۆلۆجیاى داعش و به‌عس یه‌ك بووه، ئه‌ویش دامه‌زراندنى تاكه ده‌وڵه‌تێك بووه، به‌ڵام رێكخراوه تیرۆریستییه‌كه‌ى داعش سیمایه‌كى ئیسلامى به بیرۆكه‌كه‌ى به‌عس به‌خشیوه".
پێوه‌ندییه‌كى كۆن
داعش زۆر سوودى له جه‌ماوه‌رێكى فراوان بینیوه كه پاڵپشتى بیرۆكه‌ى به‌عس ده‌كه‌ن، هه‌رچه‌نده هۆكارى سه‌ره‌كى ده‌ركه‌وتنى ئه‌م جه‌ماوه‌ره داگیركاریى ئه‌مه‌ریكا بوو له عێراق.
راپۆرتێكى پێشووى رۆژنامه‌ى واشنتن پۆست كه له نیسانى 2015 بڵاو كراوه‌ته‌وه، تێڕوانێنى پێچه‌وانه‌ى هه‌یه، به‌پێى ئه‌مه‌ش پێوه‌ندییه‌كى كۆن هه‌یه به‌ر له داگیركردنى عێراق له لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه، كه رژێمى سه‌دام پێشتر پلانى بۆ دروستكردنى گرووپێكى هاوشێوه‌ى داعش دانابوو كه دواتر به داعش ناسرا.
توێژه‌ره فڕه‌نسییه‌كه پلانه‌كه‌ى سه‌دام به پلانى B وه‌سف ده‌كات، له‌میانه‌ى ئه‌و پلانه‌وه سه‌رانى رژێمى به‌عس ده‌یانویست له پرۆسه‌یه‌كى سیاسى نوێ ده‌ربكه‌ونه‌وه، كه‌چی گه‌شه‌ى كردبوو و بوو به پڕۆژه‌یه‌كى تیرۆریستى.
بنراد پێى وایه یه‌كێك له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كان له ده‌ركه‌وتنى داعش بریتی بوو له داگیركردنى عێراق له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه، به‌تایبه‌تى ئه‌وكاته‌ى فه‌رمانى خانه‌نشینكردنى ئه‌فسه‌ران و سه‌ربازانى سوپاى عێراق درا، جیا له‌مه‌ش سوپا و چه‌ندان دامه‌زراوه‌ى تر‌ى رژێمى پێشوو هه‌ڵوه‌شانه‌وه، ئه‌مه‌ش وای كرد ده‌وڵه‌تى عێراق بڕووخێت و چه‌كدارى و توندڕه‌وى په‌ره بسه‌نێ.
بڕیاره‌كه‌ى ئه‌مه‌ریكا وای كرد 250 هه‌زار سه‌رباز دوور بخرێنه‌وه، زۆریش له‌وانه چوونه سه‌نگه‌رى یاخیبووه‌كان له دژى ده‌سه‌ڵاتدارانى ئێسته، پێیشتریش پێوه‌ندى ژێر به‌ژێر له نێوان گرووپه توندڕه‌وه‌كان و سه‌رانى به‌عس هه‌بووه.
میراتێكى كۆنتر
توێژه‌ره فڕه‌نسییه‌كه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه سه‌دام حوسێن خۆی له یه‌كێك له وتاره‌كانى دواى كه‌وتنى رژێمه‌كه‌ى باسى جیهادى به‌رووى دوژمنى ده‌ره‌كى و خیانه‌تكاران كردووه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هیچ به‌ڵگه‌یه‌كى راسته‌قینه نییه كه به‌ر له كهوتنهكهى 2003 پێوه‌ندى له نێوان رژێمى سه‌دام و گرووپه تیرۆریسته ئیسلامییه‌كانى دنیا هه‌بووبێت. جیا له‌وه‌ش سه‌دام خۆى نه‌یارێكى هزرى توندڕه‌وى ئیسلامى بوو به شیعه و سوننه‌وه، له ته‌واوى ماوه‌ى سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ى له عێراقدا.
بنراد ده‌ڵێ، "به‌ڵام سه‌دان كه‌س له عه‌ره‌بى سوننه‌ى لایه‌نگرى سه‌دام حوسێن و ژماره‌یه‌ك له هاووڵاتییانى ئاسایى دواى كه‌وتنى رژێم، چوونه ریزى توندڕه‌وه‌كان، هه‌ندێك به‌ره‌و گرووپه نهتهوهیییهكان و هه‌ندێكى تریش به‌ره‌و گرووپه سه‌له‌فییه‌كان رۆیشتن كه یه‌كێك له‌و گرووپانه داعش بوو، به‌تایبه‌تیش داعش تاكه هێز بوو كه موژده‌ى شۆڕشى سیاسى ده‌دات له میانه‌ى دروستكردنى ده‌وڵه‌تێكى خه‌لافه‌ى ئیسلامى".
ئه‌م توێژه‌ره فڕه‌نسییه پێی وایه، "بوونى میراتێكى كۆن له توندوتیژى" هۆكار بووه له‌وه‌ى سه‌ركرده‌كانى به‌عس به‌ره‌و رێكخراوه تیرۆریستییه‌كه بچن".
میریام بنراد روونى ده‌كاته‌وه جیا له هه‌موو ئه‌مانه، سه‌دام حوسێن پڕوپاگه‌نده‌ى ئاینى وه‌ك شوێنگره‌وه‌ى نه‌ته‌وایه‌تى به‌كار هێناوه، به‌تایبه‌تى كاتێك له نێوان ساڵانى 1980 – 1988 له‌گه‌ڵ ئێران له جه‌نگدا بوو.
له كۆتادا ده‌ڵێ، "به پێى تێپه‌ڕبوونى ساڵه‌كان، سه‌دام حوسێن ئایدۆلۆجیاى عه‌لمانى به‌عسى گۆڕى بۆ باوه‌ڕێكى نوێ به ناوى باوه‌رى نیشتمانى كه ئیسلام ده‌كاته سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ سیاسه‌ته‌كانى".