یانەیەكی گەورەی ئینگلیزی ئامادەیە دێمبێلێ لە یانەی بەرشەلۆنە بكڕێتەوە

:: PM:04:04:24/02/2018 ‌

تا ئێستا چارەنووسی عوسمان دێمبێلێی ئەستێرەی لاوی فڕەنسی لە یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی بۆ وەرزی داهاتوو بە نادیاری ماوەتەوە بەهۆی پێكانە یەك لە دوای یەكەكانی و دابەزینی ئاستییەوە.

ماڵپەڕی (كالچیۆ میركاتۆ)ی ئیتاڵی بڵاوی كردەوە: بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنە تووشی دڵەڕاوكێ بوونەتەوە بەهۆی بەرزنەبوونەوەی ئاستی دێمبێلێ و نەگونجانی لەگەڵ شێوازی یاریكردنی یانەكەیان.

رۆژنامەكە ئاشكراشی كرد، تا ئێستاس یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی گرینگییەكی تەواو بە گرێبەستكردن لەگەڵ ئەو ئەستێرە لاوەی یانەی بەرشەلۆنە دەدات.

ئەگەر دێمبێلێ لە یارییەكی داهاتووی یانەی بەرشەلۆنەدا لەم وەرزەدا نەتوانێ خۆی بگونجێنێ، ئەوا بۆ وەرزی داهاتوو یانەكە ناچار دەبێت بیر لە فرۆشتنی بكاتەوە دوای ئەوەی لە هاوینی رابردوو زیاتر لە 100 ملیۆن یۆرۆی خەرج كرد تا لە یانەی بڕووسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانییەوە هێنایە یانەكەیەوە بۆ پڕكردنەوەی شوێنی نیمار دا سیلڤای ئەستێرەی بەڕازیلی كە چووە ریزی یانەی پاریس سان جێرمانی فڕەنسییەوە.

دێمبێلێ /20 ساڵ/ تا ئێستا نەیتوانیوە ئاستێكی شایستە لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە پێشكەش بكات بەهۆی پێكانە یەك لەدوای یەكەكانی و هەروەها فێر نەبوونی زمانی ئیسپانی.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م