خانمه پێشكه‌شكاری ناوداری كوردستان "شارا ئیبراهیم" له نوێترین پۆستیدا له واڵی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام وێنه‌یه‌كی نوێی خۆی بڵاو كرده‌وه، به‌هۆى جوانى قژییه‌وه هه‌وادارێكى زۆر وه‌سفى جوانییه‌كه‌یان كردووه.
شارا له‌سه‌ر وێنه‌كه‌ی ئهمجارهیشى شیعرێكى "مه‌حوى" شاعیرى گه‌وره‌ى كوردى نووسیوه كه ده‌ڵێت: "وتم عیشقت ئاگری گرتە وجودم- وتی ھەر بابەتی سووتانە خاشاک!!!".
ماوه‌یه‌كه شار به وێنه‌ى سهرنجرَاكێش ده‌رده‌كه‌وێت و شعیرهكانى مه‌حوى له‌سه‌ر وێنه‌كانى ده‌نووسێت، هه‌وادارانى داوایان لێ كردووه ئه‌وه‌یان بۆ ئاشكرا بكات كه بۆ ئه‌وه‌نده هۆگرى هۆنراوه‌كانى مه‌حوییه.
مەلا موحەمەد کوڕی عوسمان بەڵخی، ناسراو بە مەحوی (1836 - 1906) مامۆستای ئاینی و یەکێک لە دیارترین شاعیرانی کورد بووە. و بە یەکێک لە چڵەپۆپەکانی شیعری کوردی دادەنرێت، ھۆنراوەکانی لە دەوری چەند تەوەرێکی جیاواز دەسوڕێنەوە و سەرجەمی ھۆنراوەکانی لە دیوانی مەحویدا کۆکراونەتەوە.
شارا ئیبراهیم، ساڵی 1989 له سلێمانی له‌دایك بووه، دووجار هاوسه‌رگیری كردووه و پێشتر ڕای گه‌یاندبوو، كه هاوسه‌ری دووه‌می زۆر خۆش ده‌وێت و له هاوسه‌ری یه‌كه‌میشی خاوه‌نی یه‌ك منداڵه، تا ئێسته له سێ كلیپدا به‌شداری كردووه، ئێسته له كه‌ناڵی كوردماكس شۆ به‌رنامه‌ی "شارا" پێشكه‌ش ده‌كات.