دینا خاتوونه گۆرانیبێژی كورد له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا توانی به هاوكاریی هونه‌رمه‌ند هه‌ڵكه‌وت زاهیر چه‌ند به‌رهه‌مێك بڵاو بكاته‌وه، له ئاینده‌یه‌كی نزیكیشدا یه‌كه‌مین ئه‌لبوومی خۆی بڵاو ده‌كاته‌وه. له‌م دیمانه‌یه‌ی "وشه"دا وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی دایه‌وه.
ده‌ستپێكی كاری هونه‌ریتان چۆن ده‌ست پێ كرد؟
ده‌ستپێكی كاری هونه‌ریم له‌گه‌ڵ مامۆستا هه‌ڵكه‌وت زاهیر ده‌ست پێ كرد، ئه‌و هاوكاری و یارمه‌تیی زۆری داوم بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی دوو به‌رهه‌مه‌كه‌ی پێشووم، هه‌روه‌ها ئه‌و به‌رهه‌مه‌ی كه به‌ر له چه‌ند ڕۆژێك بڵاوم كرده‌وه به‌ناوی "خۆشه‌ویستم"، هه‌مووی به هاوكاری ئه‌و بوو، جگه له‌وانه‌ش به‌م نزیكانه یه‌كه‌مین ئه‌لبوومی خۆم بڵاو ده‌كه‌مه‌وه، ئه‌ویش سه‌رجه‌م كاره‌كانی مامۆستا هه‌ڵكه‌وت بۆی كردووم، بۆیه ده‌توانم بڵێم مامۆستا هه‌ڵكه‌وت زاهیر قوتابخانه‌یه‌كه بۆ پێگه‌یاندنی هونه‌رمه‌ندان.
هه‌ڵكه‌وت زاهیر تا چه‌ند له ده‌نگ و ستایلی خاتوو "دینا" ڕازییه؟
وا باشتره ئه‌م پرسیاره ئاراسته‌ی مامۆستا هه‌ڵكه‌وت خۆی بكرێت، به‌ڵام به دڵنیایییه‌وه ئه‌و زۆر له ستایل و ده‌نگی من ڕازییه و پێی وایه ده‌نگێكی كلاسیكیم هه‌یه، هه‌روه‌ها پێی وایه توانای گوتنم به‌سه‌ر تۆنه به‌رزه‌كاندا جێگیره و له ئاینده‌ی من دڵنیایه و هه‌میشه پێم ده‌ڵێت تۆ كه‌سێكی سه‌ركه‌وتوویت و له دواڕۆژدا ناوبانگێكی زۆرم ده‌بێت.
دواین به‌رهه‌متان به‌ناوی "خۆشه‌ویستم" بوو كه به‌ر له چه‌ند ڕۆژێك بڵاوتان كرده‌وه، ئه‌م گۆرانییه‌تان بۆ كێ گوتووه؟
گۆرانیی خۆشه‌ویستم، یه‌كێكه له به‌رهه‌مه‌كانی ناو ئه‌لبوومه‌كه‌م كه به نیازم له ماوه‌یه‌كی زۆر نزیكدا ئه‌و ئه‌لبوومه‌م بڵاو بكه‌مه‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌و گۆرانییه‌م بۆ خۆشه‌ویستان گوتووه، بۆیه دوو ڕۆژ به‌ر له ڕۆژی خۆشه‌ویستی (ڤالانتاین) بڵاوم كرده‌وه و خۆشبه‌ختانه پێشوازییه‌كی زۆر باشی لێ كرا.
تێكست و ئاوازی گۆرانییه‌كه هی كێیه و كێ كاری موزیكی بۆ كردووه؟
گۆرانییه‌كه له تێكست و ئاوازی مامۆستا هه‌ڵكه‌وت زاهیره، كاری دابه‌شكردنی موزیك (یه‌لدان ئۆرگزال) كردوویه‌تی، هه‌روه‌ها گۆرانییه‌كه له گوندی ئاژگه‌ی نزیك شاری هه‌ولێر وێنه‌ی بۆ گیراوه كه محه‌مه‌د جه‌میل كاری ده‌رهێنانی كلیپه‌كه‌ی ئه‌نجام داوه.
به كورتی له‌باره‌ی ئه‌م ئه‌لبوومه‌تانه‌وه بدوێن كه بڕیاره به‌م نزیكانه بڵاوی بكه‌نه‌وه؟
دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی گۆرانیی "خۆشه‌ویستم" كه یه‌كێكه له گۆرانییه‌كانی ئه‌و ئه‌لبوومه، ئێسته ئاماده‌كاری بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌لبوومه‌كه ده‌كه‌م و سه‌رجه‌م كاره‌كانی ته‌واو بووه، ئه‌لبوومه‌كه له هه‌شت تراك پێكهاتووه و یه‌كێك له به‌رهه‌مه‌كانم له‌و ئه‌لبوومه‌دا به زاراوه‌ی كرمانجی ده‌بێت، هه‌روه‌ها گۆرانییه‌كی تریشم به زمانی عه‌ره‌بی به ستایلی خه‌لیجی گوتووه.
بۆچی له زمانی عه‌ره‌بی، زاراوه‌ی خه‌لیجیتان هه‌ڵبژارد؟
له‌به‌رئه‌وه‌ی تا ئێسته هیچ هونه‌رمه‌ندێكی كورد گۆرانیی عه‌ره‌بی به زاراوه‌ی خه‌لیجی نه‌گوتووه، بۆیه پێم خۆش بوو من یه‌كه‌م هونه‌رمه‌ندی كورد بم بتوانم هه‌نگاوی نوێ بنێم و گۆرانیی عه‌ره‌بی به زاراوه‌ی خه‌لیجی بڵێمه‌وه.
ئه‌و به‌رهه‌مه عه‌ره‌بییه‌تان به‌ناوی چییه و ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌باره‌ی ئه‌و به‌رهه‌مه‌تانه‌وه هاوكاری كردوون، كێن؟
ئه‌م به‌رهه‌مه‌م به‌ناوی (یا زین)ه و باس له ئه‌وین و سۆزداری ده‌كات، هه‌روه‌ها مامۆستا هه‌ڵكه‌وت زاهیر خاوه‌نی بیرۆكه‌ی ئه‌م گۆرانییه‌یه و ئاوازه‌كه‌ش هه‌ر ئه‌و دایناوه، هاوكات له تێكستی هونه‌رمه‌ندی ناسراوی كورد (خۆشناو تیللۆ)یه و كاری دابه‌شكردنی موزیكیش هونه‌رمه‌ندی میسری (یه‌حیا ئه‌لمه‌وجی) كردوویه‌تی كه له میسر تۆمار كراوه.
له‌باره‌ی دوو به‌رهه‌مه‌كه‌ی پێشووتان پێمان خۆشه به كورتی بدوێی؟
بێگومان سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنم بڵاوكردنه‌وه‌ی دوو به‌رهه‌می سنگل بوو به‌ناوی (شای وڵات و خۆشه‌ویستی گه‌ل)، ئه‌م دوو به‌رهه‌مه‌م له مانگه‌كانی كۆتای ساڵی 2017 به هاوكاریی مامۆستا هه‌ڵكه‌وت زاهیر بڵاو كرده‌وه كه ماوه‌ی نێوانیان له بڵاوكردنه‌وه‌یان زۆر كه‌م بوو، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌م دوو به‌رهه‌مه‌مه‌وه زوو ناسرام و زوو ناوبانگم بۆ خۆم دروست كرد، هه‌روه‌ها ئه‌م دوو به‌رهه‌مه‌م بووه هۆكاری ئه‌وه‌ی زیاتر متمانه‌م به‌خۆم بێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌رهه‌می تر و كاری هونه‌ری زیاتر بكه‌م.
هاوكات گۆرانیی "شای وڵات" له تێكستی ده‌رباز یوونس بوو، هه‌روه‌ها گۆرانیی "خۆشه‌ویستی گه‌ل" حه‌سه‌ن دانشفه‌ر تێكسته‌كه‌ی بۆ نووسیوم و ئاوازه‌كه‌شی مامۆستا هه‌ڵكه‌وت زاهیر بۆی كردبووم.
له داهاتوودا ئاماده‌ی واز له هه‌ڵكه‌وت زاهیر بێنیت و له‌گه‌ڵ كه‌سێكی تر یان به شێوه‌ی سه‌ربه‌خۆ كار بكه‌ی؟
مامۆستا هه‌ڵكه‌وت هه‌رگیز پێویستی به من نییه تا وازی لێ بهێنم، به‌ڵكو من پێویستم به مامۆستا هه‌ڵكه‌وت زاهیره بۆ ئه‌وه‌ی لێیه‌وه فێری هونه‌ر و كاری جوان ببم، هه‌روه‌ها ئه‌و پێشتر چه‌ندان كوڕ و كچی پێگه‌یاندووه و ته‌نانه‌ت كاری بۆ چه‌ندان هونه‌رمه‌ندی ناسراو و به‌ناوبانگی كوردی و بیانی كردووه، بۆیه بۆ من شانازییه مامۆستا هه‌ڵكه‌وت وه‌ك مامۆستایه‌ك كارم بۆ ده‌كات، جگه له‌وه‌ش ئه‌و منی ئازاد كردووه ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ هه‌ر كه‌سێك كار بكه‌م، به‌ڵام من خۆم حه‌ز ناكه‌م جگه له مامۆستا هه‌ڵكه‌وت، كار له‌گه‌ڵ هیچ كه‌سێكی تر بكه‌م.
وشه/ هه‌ولێر- محه‌مه‌د جه‌مال