ژنێك له‌به‌رئه‌وه‌ی له پێوه‌ندییه‌كی خۆشه‌ویستیی شاراوه بوو له‌گه‌ڵ هاوڕێی مێرده‌كه‌ی، خه‌زوور و شووبراكه‌ی له ژوورێك به‌ندیان كرد و خۆشه‌ویسته‌كه‌یان كوشت.
"یارا” ناوی خوازراوی ئه‌و ژنه‌یه كه ئێسته له داڵده‌ی ژنان ده‌ژی، له‌به‌رئه‌وه‌ی دوا دیداری ئه‌و له‌گه‌ڵ باوكی و ماڵه خه‌زووریدا به كوشتنی خۆشه‌ویسته‌كه‌ی كۆتای هاتووه، ناتوانێت بڕواته‌وه ماڵه‌وه و به‌رده‌وام هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی له‌سه‌ره.
ئه‌م ژنه ماوه‌یه‌كی زۆره منداڵه چوار ڕۆژییه‌كه‌ی به‌جێ هێشتووه، له داڵده‌ی ژنان چاوه‌ڕێیه چاره‌نووسی دیاری بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ترس و تۆقانه‌ی به‌رانبه‌ر ماڵی خه‌زووری و باوكی نه‌مێنێت و دووباره له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانی ده‌ست به ژیانێكی ئاسایی بكاته‌وه.
یارا ژیانی خۆی و ڕووداوی كوشتنی خۆشه‌ویسته‌كه‌ی بۆ "وشه” باس كرد كه له ته‌مه‌نی 16 ساڵیدا بووه، ماڵیان له لادێیه‌ك بووه، لای ئه‌وانیش كچ به‌شوودان ته‌نیا به پێی قسه و بڕیاری ژووری پیاوماقوڵان به‌ڕێوه چووه، هه‌ر له‌به‌رئه‌وه له دیوه‌خانه‌كه‌ی باوكی‌دا بێ ئه‌وه‌ی هیچ كه‌سێك گوێ له ڕای ئه‌م بگرێت، كچه‌كه‌ی داوه به شوو و ژیانی بۆ هه‌میشه‌یی له ژێرده‌سته‌ییدا وێران كردووه.
یارا ده‌ڵێت: " كاتێك ئه‌و ماڵه هاتنه داوام، گوتیان ماڵی جیات بۆ ده‌كه‌ین و سه‌ربه‌خۆ ده‌بیت، به‌ڵام له كووخێكی بچووكی ماڵی خه‌سوومدا دانرام، چوار ساڵ ژیانم به‌و ژێرده‌سته‌یییه به‌ڕێ كرد، چونكه ئه‌و پیاوه هه‌رگیز بێ دڵی دایك و باوكی نه‌ده‌كرد، قسه‌ی ئه‌وانی له سه‌روو هه‌موو شتێكه‌وه دانابوو، منیش هیچ ڕایه‌كم وه‌رنه‌ده‌گیرا، ته‌نانه‌ت به ئیزنی ئه‌وان له‌گه‌ڵم ده‌خه‌وت”.
مێرده‌كه‌ی یارا كه به ناوی خوازراوی ئارام به ئێمه ناسێنرا، به‌رده‌وام له ژنه‌كه‌ی داوه، وه‌ك خۆی باسی ده‌كات هه‌ر جاره‌و شوێنێكی نوێی جه‌سته‌ی شكێنراوه و ئه‌شكه‌نجه‌ی قووڵ دراوه، ئه‌گه‌ر به باوكیشی بگوتایه، لێدانه‌كه‌ی خراپتر ده‌بوو، له‌به‌رئه‌وه بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ بێده‌نگی هه‌ڵبژارد و هیچ سكاڵایه‌كی لای كه‌س نه‌كرد.
یارا دوای ئه‌و هه‌موو به‌رگه‌گرتنه و هه‌وڵدانه قوڕسه‌ی تا وا له خۆی بكات مێرده‌كه‌ی خۆش بوێت، توانای نامێنێت و بیر له‌وه ده‌كاته‌وه بتۆرێت و بڕواته‌وه ماڵی باوكی، به‌ڵام باوكی چینێكی باشی لێ ده‌دات و ده‌ینێرێته‌وه ماڵی خه‌سووی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بیری ده‌خاته‌وه كه یان ته‌رمه‌كه‌ی بگه‌ڕێنێته‌وه، یان نابێت شه‌ره‌فی بڕووخێنێت و خۆی به‌ته‌ڵاقدان بدات، له‌به‌رئه‌وه به ناچاری ده‌گه‌ڕێته‌وه ناو زیندانییه‌كه‌ی پێی ده‌گوت ماڵی خه‌سوو.
ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی باوكی یارا، هیچ ئومێد و هیوایه‌كی به كچه‌كه‌ی نه‌هێشت، به ته‌واوی هه‌ستی به بێ نازی و دووربوون له سۆز كرد، له‌به‌رئه‌وه بۆ ماوه‌ی ساڵێك پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌كی مێرده‌كه‌یدا ده‌به‌ستێت.
یارا نایشارێته‌وه كه ناپاكی كردووه، پێوه‌ندی سۆزداری له‌گه‌ڵ ئه‌و هاوڕێیه‌ی مێرده‌كه‌ی دروست كرد كه پێش ئه‌وه‌ی هاوسه‌رگیری بكات، هاوڕێیه‌كی نزیكی خۆی بوو، له‌به‌رئه‌وه كاتێك ساڵێك پێش ئاشكرابوونه‌كه‌ی داوای خۆشه‌ویستی لێ كرد، به خێرایی ڕازی بوو، چونكه به‌ڵێنی پێ دابوو تۆڵه‌ی هه‌موو ئه‌و ناخۆشییانه‌ی بۆ بكاته‌وه كه به‌سه‌ری هاتووه. وه‌ك یارا باسی ده‌كات، به‌ڵێنه‌كه‌ی هێنابووه سه‌ر، له ماوه‌ی ئه‌و ساڵه‌دا تاكه‌كه‌س بوو كه له ناو ئه‌و هه‌موو چاوه مۆنه‌دا ڕووی گه‌شی پیشان بدات و ڕووناكییه‌كی به ژیانی به‌خشیوه.
له ماوه‌ی ئه‌و ساڵه‌دا، یارا جارێك له كاتی قسه‌كردن به ته‌له‌فۆن له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویسته‌كه‌ی له لایه‌ن مێردكه‌یه‌وه ئاشكرا ده‌بێت، به‌ڵام مێرده‌كه‌ی هیچی لێ ناكات و ده‌ینێرێته‌وه ماڵی باوكی، باوكیشی وه‌ك لێی چاوه‌ڕوان ده‌كرا، چینێكی لێ ده‌دات و تا ئه‌و ئاسته‌ی ده‌یبوورێنێته‌وه ئازاری ده‌دات، دواتر ده‌یگه‌ڕێنێته‌وه ماڵی خه‌سووی.
ئه‌م لێدان و ئاشكرابوونه نه‌بوونه هۆی تێكچوونی پێوه‌ندییه خۆشه‌ویستییه‌كه‌ی یارا، ته‌نانه‌ت چوار ڕۆژ دوای منداڵبوونی، ژوان له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویسته‌كیدا له ناو ماڵی خه‌سووی ده‌به‌ستێت.
یارا كاتێك باسی ئه‌م ئێواره‌ی یه‌كتر بینینه ده‌كات، به ته‌واوی چاوی پڕ ده‌بێت له ئاو، چونكه خه‌سووی و شووبراكه‌ی به هاتنی خۆشه‌ویسته‌كه‌یان زانیوه، هه‌ردووكیانیان به‌یه‌كه‌وه له ژووره‌كه‌دا بینیوه، له‌به‌رئه‌وه مۆبایل و چه‌ك له كوڕه‌كه ده‌سێنن و هه‌ردووكیان له هه‌مان ژووردا به‌ند ده‌كه‌ن، ته‌نانه‌ت كلیلی هه‌موو ماڵه‌كه‌ش ده‌ده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی توانای چوونه ده‌ره‌وه‌یان نه‌مێنێت، دواتر ته‌له‌فۆن بۆ باوكی یارا ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن: "وه‌ره كچه بێ ئابڕووه‌كه‌ت چاره بكه”.
دوو سه‌عاتی نه‌برد، ته‌قه‌ی فیشه‌كه‌كانی باوكی یارا گوێی هه‌ردووكیانی كاس كرد، خێرا گه‌یشته ئه‌و ژووره‌ی ئه‌وانی لێ بوون و به فیشه‌ك ته‌قاندن دوایان كه‌وت، دواتر یارا به ڕاكردن له ماڵه‌كه ڕۆیشته ده‌ره‌وه و كوڕه‌كه‌ش به دوایدا، به‌ڵام خه‌زوور و شووبراكه‌ی كه‌وتنه ته‌قه‌كردن له خۆشه‌ویسته‌كه‌ی و كۆتایان به ژیانی هێنا.
یارا ئه‌و شه‌وه له‌ڕێی دراوسێیه‌كیانه‌وه ده‌شاردرێته‌وه و دواتر ده‌برێت بۆ داڵده‌ی ژنان، نزیكه‌ی ساڵێكه له داڵده‌ی ژنانه، به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له كاتی سه‌ردانكردنی دایكی و خوشكه‌كانی پێی گه‌یشتووه، هیچ كه‌س له‌سه‌ر كوشتنی خۆشه‌ویسته‌كه‌ی نه‌كوژراوه، گوایه ماڵی باوكی ئه‌و كوڕه له به‌رانبه‌ر خوێنی كوڕه‌كه‌یان، داوای 28 ده‌فته‌ر دۆلایان له ماڵی خه‌زوور و باوكی یارا كردووه.
وشه/ ئیڤان عه‌بدوڕه‌حمان