نرخی گالاكسی S9 هەوادارانی بێهیوا دەكات


بەر لەوەی بەشێوەیەكی فەرمی خستنەبازاڕی گالاكسی ئێس 9 ڕابگەیەنرێت، زانیارییە دزەپێكراوەكان لە كۆمپانیای سامسۆنگی بەرهەمهێنەری گالاكسی ئێس 9 هێما بۆ ئەوە دەكەن، نرخی ئەو ڤێرژنە نوێیەی گالاكسی دەگاتە هەزار دۆلاری ئەمەریكی، ئەمەیش هەوادارانی بێهیوا كردووە و نیگەرانی دەردەبڕن لە ئاست بەرزی نرخی گالاكسییە نوێیەكە.

ئیڤان بلاس پسپۆڕی تایبەتمەند لە بواری مۆبایلە زیرەكەكان ئاشكرای كرد، نرخی گالاكسی ئێس 9 لە وڵاتانی ئەوروپا دەگاتە 841 یۆرۆ، جۆری دووەمی كە گالاكسی ئێس 9 پلەسە، نرخەكەی 997 یۆرۆ دەبێ، ئەمەیش دەبێتە هەزار و 83 دۆلار و پلەسەكەیشی دەگاتە هەزار و 229 دۆلاری ئەمەریكی، ئەمەیش نرخێكی یەكجار زۆرە و خەڵكی بێهیوا كردووە، كە ماوەیەكی زۆرە چاوەڕوانی هاتنی گالاكسی ئێس 9ن.

بەهۆی زۆری باج لە وڵاتانی ئەوروپا نرخەكەی بەوشێوەیە دەبێ، پێشبینی دەكرێ نرخی لە وڵاتانی تر و ئەمەریكا هەرزانتر بێ، ئەمەیش وا دەكات نرخی گالاكسی ئێس 9 هاوشێوەی ئایفۆن ئێكس بێ، كە زۆر لە هەوادارانی ئایفۆن لەكاتی بڵاوكردنەوەی ڕەخنەی زۆریان لە بەرزیی نرخی ئایفۆن ئێكس دەگرت و زۆریش بەهۆی گرانییەوە نەیانكڕی، بەوهۆیەوە فرۆشی بەرهەمی ئایفۆن ئێكس بە تەواوی لە كورتی دا.

بڕیارە ئەمڕۆ یەكشەم 25ی شوبات/فێبرایەر كۆمپانیای سامسۆنگی كۆریای باشوور، بۆ یەكەمجار و بە فەرمی مۆبایلی زیرەكی گالاكسی ئێس9 بخاتە بازاڕەكانەوە.

سەرچاوە/سكای نیوز.



وشە - باز ئه‌حمه‌د


PM:12:01:25/02/2018




ئه‌م بابه‌ته 1755 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌