شاجوانە كوردەكەی توركیا مەكر بەسەر ئۆزێل دەكات

:: PM:12:24:25/02/2018 ‌

ئەمینە گوڵشەنی شاجوان و ئەكتەری ناوداری كوردی دراماكانی توركیا مەكر بەسەر خۆشەویستەكەی مەسعوود ئۆزێلی ئەستێرەی تۆپی پێی ئەڵمانیا و یانەی ئارسناڵی ئینگلیزیدا دەكات و فەرمانی پێ كردووە لە هەموو ئافرەتێك دوور بكەوێتەوە.

گوڵشەن كە بەم دواییە بەهۆی رۆلبینین لە چەند درامایەكی توركیا ناوبانگییەكی گەورەی بۆ خۆی پەیدا كرد، لە باوكێكی كوردی باشوور و دایكێكی تورك لە دایك بووە و لە وڵاتی سوێد ژیان بەسەر دەبات.

شاجوانە كوردەكەی توركیا داوای لە ئۆزێل كردووە پەیوەندی لەگەڵ سەرجەم ئەو ئافرەتانە بپچڕێنێت كە گومانی پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵیاندا هەیە.

رۆژنامەكانی توركیا بڵاویان كردەوە: گوڵشەن غیرە لە ئۆزێلی خۆشەویستی دەكات و ئاگاداری كردووەتەوە پەیوەندی لەگەڵ هەموو ئافرەتێك بپچڕێنێ، هەروەها فەرمانیشی پێ كردووە هاوڕێیەتی لەگەڵ ئافرەتاندا لەسەر تۆڕەكانی كۆمەڵایەتی بەتایبەتیش لەسەر (ئینستگرام) هەڵپەسێرێ.

لای خۆشییەوە ئۆزێل فەرمانەكانی گوڵشەنی جێبەجێ كردووە و هاوڕێیەتی لەگەڵ زۆرێك لە ئافرەتان رەت كردووەتەوە تەنیا ئەو ئافرەتانە نەبێت كە لەسەر ئینستگرام هاوڕێی هەردوولان، بەجۆرێك ئێستا هاوڕێكانی ئەستێرەكەی یانەی ئارسناڵ لەسەر تۆڕە كۆمەڵایەتییەكە بووەتە 100 هاوڕێ.

جێی باسە ئۆزێل ماوەیەكە پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵ ئەمینە گوڵشەنی ئەكتەری شۆخ و شەنگی كوردی دراماكانی توركیا داناوە و چەند رۆژێك بەر لە ئێستاش بەیەكەوە گەشتێكی وڵاتی توركیایان كردبوو.



وشە - ئامانج ئه‌كره‌م