نێچیرڤان بارزانی و بیناڵی یڵدرم كۆبوونەوە

:: AM:11:32:23/11/2016 ‌

بەیانی ئەمڕۆ چوارشەم نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان گەیشتە ئەنكەرەی پایتەختی توركیا و دواتر لەگەڵ بیناڵی یڵدرم سەرۆك وەزیرانی توركیا كۆبووەوە و 

كۆبوونەوەكەی نێچیرڤان بارزانی و سەرۆك وەزیرانی توركیا ماوەی سەعاتێكی خایاند و لە ماڵی بیناڵی یڵدرم سەرۆك وەزیرانی توركیا ئەنجام درا.

بەگوێرەی زانیارییە بڵاوكراوەكان هەردوو باسی پێوەندییەكانی هەولێر و ئەنكەرە و پرۆسەی ئاشتی لە توركیا و شەڕی تیرۆریستانی داعش و ڕزگاركردنەوەی مووسڵیان كردووە.

بڕیارە سەعات 2:00 دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەم نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكۆماری توركیا كۆ ببێتەوە.

سەرچاوە/ئێن سوون هەبەر،ماینێت هەبەر.


وشە - باز ئه‌حمه‌د