ئێران خه‌ریكه سروشت و ژیانی باڵنده‌كانیش له كوردستان تێك ده‌دات
ماوه‌یه‌كه باس و خواستی كڕین و فرۆشتنی هێلانه‌ی شه‌مشه‌مه‌كوێره له كوردستان و ته‌نانه‌ت تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی، گه‌رم بووه و به‌گوێره‌ی به‌دواداچوونێكی مه‌یدانیی "وشه"، نرخی یه‌ك هێلانه‌ی ئه‌و جۆره باڵنده‌یه له سێ هه‌زار دۆلاره‌وه ده‌ست پێ ده‌كات و تا 20 هه‌زار دۆلار به‌رز ده‌بێته‌وه. ده‌ركه‌وتووه لیكی به‌جێماوی شه‌مشه‌مه‌كوێره له‌ناو هێلانه‌كه‌ی ماده‌یه‌كی گرانبه‌هایه بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه‌كی مه‌ترسیدار.
"وشه" بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی زانیاری، به‌شوێن ئه‌و كه‌سانه كه‌وت كه كڕیاری هێلانهكهن. محه‌مه‌د عه‌لی یه‌كێكه له كڕیاره‌كانی هێلانه‌ی شه‌مشه‌مه‌كوێره، گوتی، هه‌واڵه‌كه راسته و خۆی مانگێكه كڕین و فرۆشتن به هێلانه‌ی شه‌مشه‌مه‌كوێره‌وه ده‌كات. ئه‌و هۆی پڕبایهخیی هێلانه‌ی شه‌مشه‌مه‌كوێره بۆ "ماده‌ی جیوه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه كه ماده‌یه‌كی گرانبه‌هایه و له ناو هێلانه‌ی شه‌مشه‌مه‌كوێره دابین ده‌كرێت".
به بۆچوونی ئه‌م كڕیاره، مه‌رج نییه هه‌موو هێلانه‌یه‌ك ماده‌كه‌ی تێدا بێت، به‌ڵكو پشكنینی بۆ ده‌كرێت ئه‌ویش به جووڵاندنی هێلانه‌كه، ئه‌گه‌ر ماده‌كه‌ی تێدا بێت، به نزیككردنه‌وه‌ی سیرێك له ماده‌كه ئاشكرا ده‌بێت. ئه‌و بۆ "وشه" گوتی "من بۆ هه‌ر هێلانه‌یه‌ك بڕی سێ هه‌زار دۆلار ده‌ده‌م و خۆشم به شه‌ش هه‌زار دۆلار ساغی ده‌كه‌مه‌وه."
له‌باره‌ی زۆر و كه‌می هێلانه‌ی شه‌مشه‌مه‌كوێره محه‌مه‌د عه‌لی ئه‌وه‌ی خسته ڕوو كه له پارێزگای سلێمانی هه‌یه و له ماوه‌ی مانگێكدا شه‌ش هێلانه‌ی كڕیوه‌ته‌وه. ئه‌وه‌یشی ئاشكرا كرد "كڕیاری سه‌ره‌كیی هێلانه‌كان كه‌سێكی ئێرانییه كه جاروبار سه‌ردانی سلێمانی ده‌كات".
كڕیاره‌كه خۆیشی نازانێت ئه‌مه بۆ چ شتێك به‌سووده و وه‌ك خۆی بیستوویه‌تی گوتراوه ماده‌یه‌كی تێدایه بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی گونجاوه، شتی تریشی بیستووه و گوایه "ماده‌ی یورانیۆمی تێدایه كه بۆ دروستكردنی چه‌كی ناوكیی" سوودی لێ وه‌رده‌گیرێت.
بۆ زیاتر دڵنیابوون له ڕاستی ئه‌م بابه‌ته، "وشه" كڕیارێكی تر ده‌دۆزێته‌وه به ناوی عه‌لی حوسێن كه له هه‌ڵه‌بجه داده‌نیشێت. ئه‌و وێڕای پشتڕاستكردنه‌وه‌ی زانیارییه‌كانی كڕیارهكهی تر، زانیاریی نوێ ئاشكرا ده‌كات و ئه‌وه ده‌خاته ڕوو، "لیكی شه‌مشه‌مه‌كوێره له‌سه‌ر هێلانه‌كه كۆ ده‌بێته‌وه و بایه‌خێكی تایبه‌ت له‌م ماده‌یه‌دا هه‌یه و بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی به‌سووده".
كاتێك كه‌سێك هێلانه‌ی شه‌مشه‌مه‌كوێره ده‌دۆزێته‌وه و شوێنه‌كه بۆ كڕیار ئاشكرا ده‌كات، كڕیاریش پشكنینێكی سه‌ره‌تایی بۆ هێلانه‌كه ده‌كات و ئه‌گه‌ر هه‌ڵگری ئه‌و ماده‌یه بوو كه ئه‌و به‌دوایدا وێڵه، هه‌ر له‌وێ پاره‌كه به‌و كه‌سه ده‌دات كه هێلانه‌كه‌ی دۆزیوه‌ته‌وه. به‌ڵام ئه‌و هێلانانه‌ی هێلكه‌یان تێدایه، پاره ناكه‌ن و ته‌نیا ده‌بێت لیكی شهمشهمهكوێرهكهی تێدابێت.
ماده‌كه كه‌مێك سووره و به زیویی خۆی ده‌رده‌خات. كڕیار به‌گوێره‌ی زۆری و كه‌می لیك نرخ دیاری ده‌كات. عه‌لی حوسێن به‌رانبه‌ر وه‌رگرتنی 500گرام لیك، ئاماده‌یه 20 هه‌زار دۆلار بدات.
"وشه" هه‌وڵی دا زانیاری له‌وانه وه‌ربگرێت كه ماده‌كه ده‌به‌نه ئێران، به‌ڵام ئه‌وان ره‌تیان كرده‌وه هیچ زانیارییه‌ك بدركێنن.
گرانیی ئه‌و ماده‌یه وای كردووه كه‌سانێك به‌شوێن هێلانه‌كه‌دا بگه‌ڕێن، به‌ڵكو به جارێك ده‌رگه‌ی به‌ختیان لێ بكرێته‌وه. به‌هۆیشیه‌وه سرووشتی كوردستان ده‌شێوێنن و باڵنده له سروشتهكهدا ناهێڵن.
شێروان ڕه‌ئووف كه یه‌كێكه له شاره‌زایانی باڵنده سروشتییه‌كان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته زۆر گه‌ڕاوه، به‌ڵام هیچی نه‌دۆزیوه‌ته‌وه. خۆی ده‌ڵێت "هه‌رچی ئه‌شكه‌وت و چیای هه‌ورامانه گه‌ڕاوم، به‌ڵام هیچم نه‌دۆزیوه‌ته‌وه.
شه‌مشه‌مه‌كوێره باڵنده‌یه‌كی شیرده‌ره و ته‌نیا به‌شه‌وان دێته ده‌ره‌وه. ئه‌م باڵنده‌یه مێروو و په‌پووله و هه‌ندێك باڵنده‌ی له خۆی بچووكتر راو ده‌كات، هاوكات شیله‌ی گوڵ ده‌مژێت.
ساڵی ڕابردوو زاناكان له ئوسترالیا سوودێكی گرنگی ئه‌م باڵنده‌یان دۆزییه‌وه كه ئه‌ویش ئهنزیمێكه له‌ناو لیكهكهیدایه به‌ناوی "دیزموتبلاس". له نیسانی ٢٠١٧ له گۆڤاری "ستروك"دا بڵاویان كرده‌وه، كه له جۆره چاره‌سه‌رییه‌ك نزیك بوونه‌ته‌وه كه ده هێنده كاریگه‌رتره له‌و ده‌رزی و چاره‌سه‌رییانه‌ی تر كه كاتێك كه‌سێك تووشی جه‌ڵته ده‌بێت بۆی به‌كار دێنن.
جۆرێك شه‌مشه‌مه‌كوێره لیكه‌كه ده‌رده‌كات كه به خوێنمژ ناسراوه. ئه‌م ئه‌نزیمه ڕێگری ده‌كات له مه‌یینی خوێن كاتێك كه شه‌مشه‌مه‌كوێره، نێچیرێك ڕاو ده‌كات. ئه‌م ماده‌یه‌ی ناو لیكه‌كه یارمه‌تی ئه‌وه ده‌دات خوێنی نێچیره‌كه نه‌مه‌یه‌ت و به‌ئاسانی بتوانێت هه‌ڵی بمژێت.
ڕۆبێرت میدكاف له زانكۆی موناش له هه‌رێمی فكتۆریای ئوسترالیا ده‌ڵێت، "ئه‌م ئه‌نزیمه سه‌دان هێنده‌ی ئه‌و ده‌رمانه باشتره كه بۆ چاره‌سه‌ری جه‌ڵته به‌كار دێت. ته‌نانه‌ت ئه‌وه ده‌خاته ڕوو كه ئه‌و ده‌رمانه‌ی ئێسته بۆ چاره‌سه‌ری جه‌ڵته به‌كار دێت و به "تی، بی، ئه‌ی" ناسراوه، ده‌بێته هۆی مردنی هه‌ندێك له خانه‌كانی مێشكی مرۆڤ، به‌ڵام لیكی ئه‌مانه ئه‌و زیانه‌شی نییه.
له‌لایه‌كی تره‌وه چالاكانی بواری ژینگه و شوێنه‌وار و كشتوكاڵی هۆشداری ده‌ده‌ن له شێواندنی ژینگه و سروشتی شه‌مشه‌مه‌كوێره و قڕكردن و قه‌ڵاچۆكردنی ئه‌م باڵنده شیرده‌ره كه مێرووه زیانبه‌خشه‌كان ده‌خوات و ڕێگری له ته‌شه‌نه‌كردن و گواستنه‌وه‌ی نه‌خۆشی ده‌كات.
لوقمان عومه‌ر لێپرسراوی به‌شی رێنوێنی كشتوكاڵی شارباژێڕ بۆ "وشه" گوتی، له ئاكامی گه‌ڕان و كنه بۆ هێلانه‌ی شه‌مشه‌مه‌كوێره، ناوچه شوێنه‌وارییه‌كان له چیاكان ده‌شێوێنرێن".
كه‌سانێكیش هه‌ن پێیان وایه پیلانێكی تری وڵاتانی دراوسێ به‌تایبه‌ت ئێرانه بۆ وێرانكردن و شێواندنی ژینگه‌ی كوردستان.