بەرزترین پلەی گەرمی تۆماركراوی ئەمڕۆی شارەكانی كوردستان

:: PM:03:44:11/10/2016 ‌
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا بەرزترین پلەی گەرمی تۆماركراوی ئەمڕۆی شارەكانی باشووری كوردستانی ڕاگەیاند.

لە ڕاگەیەنراوەكە هاتووە، ئەمڕۆ سێشەم لە خانەقین بەرزترین پلەی گەرما37 پلە بووە كە لە هەموو شارەكانی تری كوردستان گەرمتر بووە، بەزرترین پلەی گەرمی چۆمانیش 26 پلەی سیلیزی بووە كە نزمترین پلە بووە لەسەر ئاستی شارەكان.

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەكە لە هەولێر 31 پلە و سلێمانی و كەركووك 33 پلە و هەڵەبجە 32 پلە و دهۆك 29 پلەی سیلیزی بەرزترین پلەی گەرمی بووە.

  • وشە/باز ئەحمەد.




وشە - باز ئه‌حمه‌د