"نه‌خۆشیى پاقله"كه ده‌ركه‌وتن و ناسینه‌وه‌ی ئاسان نییه، له كوردستان تۆمار كراوه و منداڵی یه‌ك تا نۆ ساڵان تووشیاری ده‌بن. به‌گوته‌ی پزیشكانی شاره‌زا، ئه‌و منداڵه بۆ چاره‌سه‌ر پێویستى به تێكردنى خوێن هه‌یه. به‌ڵام لایه‌نه ته‌ندروستییه‌كان دڵنیایی ده‌ده‌ن كه كۆنترۆڵكردنی له توانای ته‌ندروستی كوردستاندا هه‌یه.
ده‌ریا فه‌رهاد ژنێكی دانیشتووی هه‌ولێره، كچه یه‌ك ساڵه‌كه‌ى بردووه بۆ نه‌خۆشخانه‌ى ڕاپهڕینبۆ چاره‌سه‌ركردن،له‌وێ به پشكنینى كێشى منداڵ ده‌رده‌كه‌وێت له ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌كدا، دوو كیلۆ له كێشى كۆرپه‌كه‌ی كه‌م بووه‌ته‌وه.
ده‌ریا بۆ "وشه" ئه‌وه‌ی خسته ڕوو كه به‌هۆى ڕۆیشتنى پاقلهفرۆشێك به‌ناو كۆڵانهكهیاندا كچه‌كه‌ی تووشی ئه‌و نه‌خۆشییه بووه‌له كاتێكدا به‌گوته‌ی خۆی "هیچ پاقله‌ى نه‌خواردووه"، به‌ڵام وه‌ك ئاماژه‌ی پێ ده‌دات "كچه‌كه‌م زۆر لاواز و هاوكات ئازارى هه‌بوو، هه‌میشه هاوارى ده‌كرد، دواى 24 سه‌عات له تووشبوونى،له نه‌خۆشخانه‌ى ڕاپه‌ڕین گوتیان نه‌خۆشیى پاقله‌ی گرتووه و ده‌بێت خوێنى تێبكرێت و بخهوێنرێ بۆ ماوه‌ى 48 سه‌عات".
ده‌ریا ئه‌و زانیارییه دووچاری سه‌رسوڕمانی ده‌كات به‌هۆی ئه‌وه‌ی پێشتر نه‌یبیستووه، به‌ڵام ترس دایده‌گرێت تا پزیشكه‌كان ئاگاداری ده‌كه‌نه‌وه له چاره‌سه‌ركردنی حاڵه‌ته‌كه. خۆی ده‌ڵێ، "له نه‌خۆشخانه گوتیان پاقله‌ى خواردووه یان پاقلهتان هه‌بووه یان بۆنى پاقله‌ى بۆ چووه، به‌هۆیه‌وه خوێنى مه‌یوه و واى لێهاتووه".
"نه‌خۆشیى پاقله بریتییه له كه‌مبوونه‌وه‌ى ئه‌نزیمێك له جه‌سته‌ى منداڵ له خڕۆكه سووره‌كان، یه‌كێك له‌و مادانه‌ى كاریگه‌رى هه‌یه، كاتێك منداڵ ده‌یخوات ڕاسته‌وخۆ ئه‌و منداڵه تووشى زهردوویى ده‌بێت، ناوچاوى زه‌رد ده‌بێت كه ئه‌مه نیشانه‌ى ده‌ركه‌وتنى ئه‌و نه‌خۆشییه‌یه.
له به‌رانبه‌ردا محه‌مه‌د حه‌سه‌ن پزیشكى نه‌خۆشییه‌كانى منداڵان له نه‌خۆشخانه‌ى ڕاپه‌ڕین، بۆ "وشه" ده‌ڵێت، "چه‌ندان هۆكار هه‌ن بۆ ئه‌و نه‌خۆشییه‌كه به‌هۆیه‌وه منداڵ ڕێژه‌ى خوێنى داده‌به‌زێت، له‌وانه زۆر به‌كارهێنانی پاقله و خواردنی له‌لایه‌ن منداڵه‌وه، به‌كارهێنانی ده‌رمانه دژه زینده‌وه‌ره‌كان، هه‌ر كاتێك منداڵ یه‌كێك له‌و شتانه بخوات كه ڕێژه‌ى ئه‌نزیمى كه‌م ده‌بێته‌وه، تواناى به‌رگه‌گرتنى كه‌م ده‌بێته‌وه و نه‌خۆش ده‌كه‌وێ".
ئه‌و پزیشكه له‌باره‌ى هه‌نگاوى یه‌كه‌م بۆ چاره‌سه‌رى تووشبوو،رای گه‌یاند، "پێویسته به خێرایى ببرێت بۆ نه‌خۆشخانه و بخه‌وێنرێت و خوێنی تێ بكرێت، جارى واهه‌یه منداڵێك بۆ چاره‌سه‌ر پێویستى به دووجار خوێن تێكردن ده‌بێت، به‌ڵام چاره‌سه‌ری هه‌یه".
له‌باره‌ى مه‌ترسییه‌وه ده‌ڵێت، نه‌خۆشییه‌كه بوونى هه‌یه، به‌ڵام له منداڵێك بۆ منداڵێكى تر جیاوازه و ئه‌و ڕێژه‌یه‌ش له زستان و هاوین به ده‌رده‌كه‌وێت، به‌تایبه‌تى به‌كارهێنانى پاقله به وشكى و ته‌ڕى یان به كوڵاوى كاتێك منداڵ ده‌یخوات، ڕاسته‌وخۆ كاری تێ ده‌كات، بۆیه نه‌خۆشییه‌كه پێوه‌سته به‌ڕێژه‌ى به‌كارهێنانی پاقله.
ئه‌و پزیشكه ئاشكراى ده‌كات، له نه‌خۆشخانه‌ى ڕاپه‌ڕینى هه‌ولێر جارى وا هه‌یه له 24 سه‌عاتدا شه‌ش حاڵه‌تى له‌و شێوه‌یه هه‌بووه و نه‌خۆش خه‌وێنراوه، هه‌روه‌ها دڵنیا نیم كه‌سێك به‌و نه‌خۆشییه مردبێت، به‌ڵام ئه‌گه‌رى مه‌ترسى زۆر هه‌یه ئه‌گه‌ر زوو چاره‌سه‌رى بۆ نه‌كرێت.
فاخر كرمانجى به‌ڕێوه‌به‌رى ڕاگه‌یاندنى ته‌ندروستیى هه‌ولێر، بۆ "وشه" روونی كرده‌وه كه نه‌خۆشیى پاقله نه‌خۆشییه‌كى شاراوه‌یه و به دیاریكراوى ده‌رناكه‌وێت، بۆیه به‌گوته‌ی خۆی "ئێمه ناتوانین هه‌ڵمه‌تى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى بۆ بكه‌ین، به‌ڵام هه‌ر منداڵێك دووچارى ده‌بێت، ئێمه ڕێنوێنى به كه‌سوكاره‌كه‌ى ده‌ده‌ین".
له‌باره‌ى چاره‌سه‌ر كرمانجى گوتى، "تاكه چاره‌سه‌ر دواى پێدانى خوێن، ئه‌وه‌یه ئه‌و كه‌سه دوور بكه‌وێته‌وه له به‌رهه‌مه‌كانى پاقله و جارێكى تر به‌كارى نه‌هێنێته‌وه، چونكه ده‌بێته هۆى خوێنمه‌ین و سستبوونى كه‌سه‌كه".
مریه‌م سه‌مه‌د جێگرى سه‌رۆكى لیژنه‌ى ته‌ندروستى له په‌رله‌مانى كوردستان، بۆ "وشه" ئاماژه‌ی دا، "ساڵی رابردوو 2017 له سنوورى سلێمانى به‌دواداچوونمان بۆ نه‌خۆشى پاقله كرد، نه‌خۆشییه‌كه تۆمار كرابوو، به‌ڵام حاڵه‌تى مردن نه‌بووه و چاره‌سه‌ریان بۆ كراوه".