ده‌زگه‌ی خێرخوازیی بارزانی به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای فرانك، شیر و پێداویستی منداڵانیان به‌سه‌ر 1200 خێزانی ئاواره‌ی موسڵ له كه‌مپی حه‌سه‌ن شام دابه‌شكرد.
له‌مڕۆوه چوارشه‌م 23ی تشرینی دووەم/نۆڤەمبەری 2016، تیمه‌كانی ده‌زگه‌ی خێرخوازیی بارزانی له كه‌مپی حه‌سه‌ن شام به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام رۆژانه دوو ژه‌مه خواردنی گه‌رم به‌سه‌ر ئاواره‌كاندا دابه‌ش ده‌كات، هه‌روه‌ها به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك رێكخراو به‌هاوبه‌شی پێداویستی رۆژانه‌یان پێشكه‌ش ده‌كرێت.
ده‌زگه‌ی خێرخوازیی بارزانی به‌هاوكاری كۆمپانیای فرانك شیر و پێداویستی منداڵانیان به‌سه‌ر 1200 خێزانی تازه ئاواره‌ی مووسڵ له كه‌مپی حه‌سه‌ن شام دابه‌ش ده‌كات. هه‌روه‌ها به‌بۆنه‌ی وه‌زری زستانه‌وه، ده‌ستكرا به دابه‌شكردنی نه‌وتی سپی به‌سه‌ر سه‌رجه‌م خێزاانی كه‌مپه‌كه‌دا.
له‌لایه‌كیتره‌وه ده‌زگه‌ی خێرخوازیی بارزانی به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ پرۆگرامی جیهانی خۆراك WFP به‌شه‌خۆراكی مانگانه‌یان به‌سه‌ر 400 خێزانی ئاواره له بایبوخ له سنووری پارێزگای مووسڵ دابه‌شكرد، هه‌روه‌ها له كه‌مپی دیبه‌گه له سنووری پارێزگای هه‌ولێر به‌شه‌خۆراكی مانگانه به‌سه‌ر 1340 خێزان دابه‌شكرا كه هه‌ر پارسێلێكی خۆراك پێكهاتبوو له 70.3 كلگم و پێكهاتبوو له: خوێ، زه‌یت، پاقله، نۆك و ساوار.