زنجیره درامای "باب الحاره"ی به‌رهه‌می هونه‌رمه‌ندانی سووریا، ئه‌مساڵ له مانگی ڕه‌مه‌زان به‌رهه‌می نوێی نابێ، ئه‌مه‌یش دوای ئه‌وه دێ، ساڵانی ڕابردوو دراماكه به‌شی نوێ لێ به‌رهه‌م ده‌هێنرا و په‌خش ده‌كرا، له وڵاتانی عه‌ره‌بی و كوردستانیش هه‌وادارێكی زۆری بۆخۆی كۆكردبووه‌وه.
به‌سام مه‌لا به‌رهه‌مهێنه‌ر و ده‌رهێنه‌ری زنجیره دراماكه بۆ ماڵپه‌ڕی "
سه‌یده‌تی" گوتی، ئه‌مساڵ وێنه‌گرتنی به‌شی 10 و 11ی زنجیره درامای باب الحاره ناكرێ و له ڕۆژانی مانگی ڕه‌مه‌زان دراماكه به‌شی نوێی نییه و په‌خش ناكرێ.
ساڵانی ڕابردوو ئه‌و زنجیره درامایه نۆ به‌شی لێ به‌رهه‌م هێنراوه و له مانگی ڕه‌مه‌زان له كه‌ناڵه‌كان په‌خش ده‌كرا و هه‌وادارێكی یه‌كجار زۆری وڵاتانی عه‌ره‌بی و كوردستانیشی به دیار خۆی كۆ ده‌كرده‌وه، ئه‌كته‌ره‌كانیشی ناوبانگی زۆریان په‌یدا كردبوو، به‌ڵام بێ ئه‌وه‌ی هۆكاره‌كه‌ی ئاشكرا بكات، ده‌رهێنه‌ری دراماكه وه‌ستاندنی به‌رهه‌مهێنانی به‌شی نوێ ئه‌و درامایه‌ی ڕاگه‌یاند.
له به‌رانبه‌ردا سه‌رچاوه‌یه‌ك له كۆمپانیای "میسلۆن فیلم" ڕای گه‌یاند، ڕاگرتنی زنجیره دراماكه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌و، كاتی پێویست له به‌رده‌ست نییه بۆ ته‌واوكردنی وێنه‌گرتنی و مانگی ڕه‌مه‌زان نزیك بووه‌ته‌وه، مانگی ڕه‌مه‌زانی ئه‌مساڵ ده‌كه‌وێته ناوه‌ڕاستی مانگی ئایار/مایۆ نزیكه‌ی دوو مانگ و نیو بۆ ساتی هاتنی ڕه‌مه‌زان ماوه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ڕوونی كرده‌وه، ئه‌م دوو به‌شه‌ی زنجیره‌كه له‌لایه‌ن نووسه‌رێكی گه‌وره‌وه ده‌نووسرێته‌وه و داڕشتنی بۆ ده‌كرێت، به‌ڵام ناوی نووسه‌ره‌كه‌ی نه‌هێنا و بڕیاریشه پاش ته‌واوبوونی ڕه‌مه‌زانی ئه‌مساڵ ده‌ست به وێنه‌گرتنی به‌شی 10 و 11ی دراماكه بكرێت.
وشه\ په‌یام محه‌مه‌د