خواردنی سەرەڕۆیانەی ئانتی بایوتیک مەترسیدارە

:: PM:04:58:23/11/2016 ‌

پسپۆڕانی دەرمان پێیان وایە ئەوانەی بۆ هەموو جۆرە نەخۆشییەک بێ پرسی پزیشک روو لە خواردنی ئانتی بایوتیک دەکەن ئەوا لەوانەیە مەترسی بۆسەر گیانیان بێتە کایەوە.

بە گوتەی پزیشکان هەرچەندە زۆربەی نەخۆشییەکان هەر بە ئانتی بایوتیک چارەسەر دەکرێن بەڵام لە هەمان کاتدا ئانتی بایوتیکەکانیش مەترسیدارن.

کاتێک باکترییەکان بەردەوام لەگەڵ ئانتی بایوتیک بەرەوڕوو دەبن ئەوا وردە وردە بەهیز دەبن و چیتر ئانتی بایوتیک کاریان لێناکات و کاردەگاتە ئەوەی باکترییەکان ئەوەندە بەهێز ببن تەنانەت جۆرە بەهیزەکانی دەرمانی ئانتی بایوتیکیش نەتوانێت بنبڕیان بکات و ئەمەش مەترسی بۆسەر تەندروستی مرۆڤ دەهێنێتە کایەوە.

کاتێکیش مرۆڤ تووشی نەخۆشی دەبێت ئەوا دەبێتە بارگرانییەک بۆ سەر خێزان و نەخۆشخانەکان و ناچارە بڕە پارەیەکی زۆر خەرج بکات بۆ ئەوەی نەخۆشییەکەی چارەسەر بکات.

پێویستە بگوترێت زۆرێک لە هاووڵاتیان هەر کە سەرمایان دەبێت یان تووشی ئەنفلۆنزا دەبن خێرا هانا بۆ ئانتی بایوتیک دەبەن لە کاتێکدا ئانتی بایوتیک ناتوانێت ئەو ڤایرۆسە لەناو ببات و خۆی پێنج رۆژ دەخایەنێت تا ڤایرۆسەکە بە یەکجاری ماڵئاوایی لە لەش دەکات.

ئەگەر کەسێک تووشی هەڵامەت بوو و دوای هەفتەیەک چاک نەبوویەوە واباشترە سەردانی پزیشک بکات و سەرەڕۆیانە هانا بۆ خواردنی دەرمان نەبات.

سەرچاوە/مهرنیوز


وشە - سلێمان تاشان