بارزانی: كوشتنی مامۆستا هۆشیار له‌ دژی من ئه‌نجام دراوه‌

:: PM:05:26:23/11/2016 ‌

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ نامه‌یه‌كی سه‌ره‌خۆشیدا بۆ ئه‌مینداری گشتیی یه‌كگرتووی ئیسلامی ڕای گه‌یاند كه‌ كوشتنی دكتۆر هۆشیار ئیسماعیل ئەو كردە نامرۆڤانەیە دژی هەموو لایەك و بە تایبەتی دژی خودی من ئەنجام دراوە.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌م، مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ ڕێگه‌ی ڕێگەی تەلەفۆنەوە پێوەندی بە سەلاحەدین بەهائەدین ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان كرد و تێیدا بە توندی ئیدانەی ڕووداوی تیرۆركردنی دكتۆر هوشیار ئیسماعیل مامۆستای ئایینی و كەسایەتیی نیشتیمانپەروەری شاری هەولێر كرد و ڕایگەیاند شەهیدكردنی مامۆستا هوشیار شەهیدكردنی دەنگی میانڕۆیی و پێكەوەژیانە. هەروەها وێڕای دەربڕینی هاوسۆزیی خۆی، سەرەخۆشی لە ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامی و خانەوادە و كەسوكاری شەهید دكتۆر هوشیار كرد و، ئەوەیشی خستەڕوو كە ئەو كردە نامرۆڤانەیە دژی هەموو لایەك و بە تایبەتی دژی خودی من ئەنجام دراوە.

هەروەها بارزانی، ئەمینداری گشتیی یەكگرتوویشی لەوە ئاگادار كردەوە كە دەزگە پەیوەندیدارەكانی ڕاسپاردووە بە زووترین كات هۆكار و ئەنجامدەرانی ئەو تاوانە بدۆزنەوە و ڕادەستی یاسای بكەن.

دكتۆر هوشیار ئیسماعیل لەساڵی 1976 لەدایك بووەو لەساڵی 1999 ئیجازەی عیلمی وەرگرتووە و لە ساڵی 2003 كۆلێژی تەواو كردووەو لەساڵی 2007 ماستەری لەتەفسیر وەرگرتووەو لەساڵی 2013ش پلەی دكتۆرای لەتەفسیر وەرگرتووە. ماوەی 13ساڵ گوتاربێژ بووە لە گوندی بێستانەو دواتریش لە مزگەوتی خدر سوارە بۆ ماوەی 10 ساڵ و تا "تیرۆركردنیشی" لەمزگەوتی عومەر بندیان بووە، لە کەناڵی سپیدەی یەکگرتووی ئیسلامی بەرنامەی ئاینی هەبووە.


وشە - كوردۆ شابان