زیاد كاكه‌ڕه‌زا سه‌رۆكى فراكسیۆنى پارتى له ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى له‌م چاوپێكه‌وتنه‌ى "وشه"دا ئاماژه به كێشه‌كانى سلێمانى ده‌كات و واى ده‌بینێت كه به‌هۆى زۆریى حزبه‌كان و ئه‌و ململانێ سیاسییانه‌ى هه‌یه، دۆخى هاووڵاتییان له شاره‌كه‌دا ناجێگیره. هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، له سلێمانى خه‌ڵك له هه‌موو پله و پۆستێك زیاده‌ڕۆیى ده‌كه‌نه سه‌ر موڵكى گشتی و دووپاتى ده‌كاته‌وه "به‌هۆى ده‌ستێوه‌ردانى حزبییه‌وه، سلێمانى له‌ڕووى كارگێڕییه‌وه له حاڵێكى خراپدایه".
قسه‌ى زۆر له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرێت كه ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى به حزبى كراوه، ئێوه له فراكسیۆنى پارتى دركتان به شتێكى وا كردووه؟
بێگومان هه‌ست ده‌كرێت ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى به حزبى كراوه، به‌تایبه‌ت دواى ئه‌وه‌ى ڕێككه‌وتنى نێوان بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان و یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان بۆ ئاڵوگۆڕى پارێزگار هێنرایه ناو دانیشتنه‌كانى ئه‌نجوومه‌ن كه ئه‌وكات فركسیۆنى پارتى به‌شدارى دانیشتنه‌كه‌ى نه‌كرد و ده‌نگى له‌سه‌ر نه‌دا، راسته هه‌موو ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌ن له حزبێكى دیاریكراوه‌وه هاتووه و به‌رنامه و پلانى حزبه‌كه‌ى خۆى جێبه‌جێ ده‌كات، به‌ڵام ناكرێت كاره حزبییه‌كان له ئیداره ڕه‌نگ بداته‌وه، بۆیه پێمان وایه به‌هۆى ده‌ستێوه‌ردانى حزبییه‌وه سلێمانى له ڕووى كارگێڕییه‌وه له حاڵێكى خراپدایه.
كه‌واته پێتان وایه ڕێككه‌وتنه‌كه‌ى گۆڕان و یه‌كێتى زیانى له سلێمانى داوه و تێبینیتان له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌بردنى شاره‌كه هه‌یه؟
باشتر بوو ته‌نیا یه‌كێك له فراكسیۆنه‌كانى ئه‌نجوومه‌ن پارێزگار بۆ ماوه‌ى چوار ساڵ دیارى بكه‌ن، ئه‌گه‌ر به‌م شێوه‌یه بووایه ئه‌وه سلێمانى تووشى ئه‌و بێ پارێزگارى و بۆشاییه كارگێڕییانه نه‌ده‌بوو كه تا ئێسته كاریگه‌رى زۆرى به‌سه‌ریه‌وه ماوه‌ته‌وه، له مێژووى پارێزگارى سلێمانى یه‌كه‌م جاره شتى وا هه‌بێت پارێزگار دوو ساڵ به دوو ساڵ دابنرێت كه نه‌توانراوه هیچ به‌رنامه‌یه‌كى گونجاو بۆ پارێزگاكه جێبه‌جێ بكرێت، ته‌نانه‌ت خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌كان له سلێمانى له چوارچێوه‌یه‌كى زۆر خراپدان كه ڕه‌نگه به‌شێك له‌وه پێوه‌ندى به ته‌نگژه‌ى دارایییه‌وه هه‌بێت.
له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی زۆر نیگه‌رانی هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی یه‌كێتى به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌نجوومه‌نى پارێزگا ئاڵوگۆڕى له پۆسته كارگێڕییه‌كاندا ده‌كات، ئێوه راتان چییه؟
به‌ڵێ، چه‌ندان پۆستى كارگێڕی كه له به‌ڕێوه‌به‌رى گشتی و به‌ڕێوه‌به‌ر پێك دێن، ده‌بوو بڕیارى دانانیان له ڕێى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانییه‌وه بێ، به‌ڵام یه‌كێتى به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌نجوومه‌ن پۆسته كارگێڕییه‌كانى پڕ كردووه‌ته‌وه هه‌رچه‌نده پۆسته‌كانیش به وه‌كاله‌تن، به‌ڵام هه‌ر ده‌بوو له ڕێى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاوه بێت.
له‌ڕووى جیۆگرافییه‌وه سلێمانى له ناوچه‌كانى تر‌ى كوردستان فره‌وانتره، به‌ڵام ناوچه‌كانى تر‌ى وه‌ك گه‌رمیان و سنووره‌كه له‌لایه‌ن ئیداره‌ى سلێمانییه‌وه فه‌رامۆش كراون، ئه‌مه بۆ وایه؟
پارێزگاى سلێمانى چه‌ند ئیداره‌یه‌كى تر‌ى سه‌ربه‌خۆى له‌گه‌ڵدایه كه وه‌ك پارێزگا مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت، به‌ڵام له‌ناو ئه‌نجوومه‌نى پارێزگا هیچ جیاوازییه‌كمان له نێوان ناوچه‌كاندا نه‌كردووه و هه‌ستیشمان نه‌كردووه پارێزگارى ئێسته‌ى سلێمانى به‌شێوه‌یه‌كى جیاواز مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ناوچه‌كاندا بكات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا پارێزگارى سلێمانى به‌ڵێنى داوه بۆ هه‌موو بڕیارێك بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌نجوومه‌ن، به‌ڵام تا ئێسته بۆ هیچ بڕیارێك نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه كۆبوونه‌وه‌كانى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگا.
ئێوه له ڕووى ئیداره‌دانى سلێمانى ئه‌زموونتان له‌گه‌ڵ یه‌كێتى و گۆڕان هه‌بوو، له‌گه‌ڵ كامیان زیاتر هاوئاهه‌نگ بوون؟
ئێمه پێمان وایه سه‌رده‌مى ئاسۆ فه‌ره‌یدوون سلێمانى له دۆخێكى باشتر بوو كه ڕه‌نگه پێوه‌ندیى به بارودۆخى ئه‌وكاته‌وه هه‌بووبێ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى هاوئاهه‌نگى باش هه‌بوو له نێوان لایه‌نه‌كان بۆ به‌ڕێوه‌بردنى سلێمانى، به‌ڵام ئێسته‌یش چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ین كه سلێمانى له‌و خراپى خزمه‌تگوزارى و ره‌وشه‌ى تێیدایه، ڕزگارى ببێت.
هێشته سلێمانى به ده‌ست زیاده‌ڕۆیى بۆ سه‌ر موڵكى گشتیی ده‌ناڵێنێت، هیچ به‌رنامه‌یه‌ك هه‌بووه بۆ كۆنترۆڵكردنى ئه‌و كێشه‌یه؟
ئه‌گه‌ر خه‌ڵكى ده‌سه‌ڵاتدار نه‌بێ، خه‌ڵكى ئاسایى ناتوانێ زیاده‌ڕۆیى بكات، بۆیه به‌شێكى زۆرى ئه‌و زیاده‌ڕۆییانه‌ى له سلێمانى كراونه‌ته سه‌ر موڵكى گشتیی، له‌لایه‌ن خه‌ڵكى پله‌داره‌وه بووه، ده‌مێكه هاوار ده‌كه‌ین ده‌بێت ڕێگرى بكرێت له زیاده‌ڕۆیى، چونكه پێویسته یاسا ڕۆڵى خۆى ببینى له كۆنترۆڵكردنى ئه‌و كێشه‌یه، به‌ڵام ده‌مه‌وێ دووپاتی بكه‌مه‌وه كه ته‌نیا ئه‌وانه‌ى پله‌دارى سه‌ربازین زیاده‌ڕۆیى ناكه‌ن، به‌ڵام خه‌ڵكی له هه‌موو پله و پۆستێكدا تێدایه زیاده‌ڕۆیى ده‌كه‌نه سه‌ر موڵكى گشتیی.
ره‌وشى وه‌به‌رهێنان له سلێمانى به‌ته‌واوى په‌كى كه‌وتووه، ئه‌وه پێوه‌ندى به قۆرخكارى ته‌نده‌ره‌كانه‌وه هه‌یه له‌لایه‌ن حزبه‌وه، یان هۆی تر هه‌یه؟
ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى به هیچ شێوه‌یه‌ك ئاگه‌دارى دانانى ته‌نده‌رى پڕۆژه‌كان بۆ كۆمپانیاكان نییه، به‌ڵام هه‌ستمان كردووه كۆمپانیاكان له سلێمانى قۆرخ كراون، ئه‌وه‌یش وای كردووه كه‌رتى وه‌به‌رهێنان هه‌نگاوى باشى نه‌بڕێ، ته‌نانه‌ت یاسایى وه‌به‌رهێنان ته‌نیا گیرفان پڕكردنى وه‌به‌رهێنه‌ره‌كانه، ئه‌وه‌ى له سلێمانى ده‌كرێت هیچ سوودى بۆ خه‌ڵكى كه‌مده‌رامه‌ت نییه. بۆ نموونه من له‌سه‌ر تێكدانى سایلۆى سلێمانى داوام كرد كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌و وه‌به‌رهێنه‌ره بكرێت و داواى لێ بكرێت یه‌كه‌كانى نیشته‌جێبوون كه له شوێنى سایلۆى سلێمانى دروستى ده‌كات، به‌شێكى بدرێت به فه‌رمانبه‌ران و هاووڵاتییانى كه‌مده‌رامه‌ت به نرخێكى گونجاو، به‌ڵام تا ئێسته وه‌ڵامى ئه‌وه نه‌دراوه‌ته‌وه
بۆچى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى به‌رانبه‌ر كێشه‌ى خاوه‌ن پشكه‌كانى چاڤى لاند بێ ده‌نگه؟
سێ ساڵه یاداشتێكم له‌سه‌ر خاوه‌ن پشكه‌كانى چاڤى لاند و ده‌ستدرێژكردنه سه‌ر شه‌قامى 120 مه‌ترى و كۆمه‌ڵێك كێشه‌ى تر ئاراسته‌ى داواكارى گشتیی سلێمانى كردووه، به‌ڵام هیچ وه‌ڵامێكمان نه‌دراوه‌ته‌وه، سه‌ربارى ئه‌وه‌ى چه‌ندان جار به‌دواداچوونمان كردووه و كێشه‌كه چووه‌ته دادگا.
هه‌ست ده‌كرێ خه‌ڵكى سلێمانى زۆر بێزاره له‌و ره‌وشه‌ى تێیدان، هیچ به‌داوادچوونێكتان بۆ ئه‌وه كردووه؟
خه‌ڵك بێزاره و سلێمانى بووه‌ته سه‌نته‌رى حزبایه‌تى، ڕۆژانه سلێمانى وه‌ك كاتى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن وایه و دۆخێكى ناله‌باریان بۆ هاووڵاتییان دروست كردووه و موزایه‌ده‌یه‌كى زۆرى حزبى هه‌یه، هه‌موو ئه‌وانه كاریگه‌رى له‌سه‌ر خزمه‌تگوزارى و ده‌روونى هاووڵاتییان دروست كردووه.