له گوندێكی سه‌ربه پارێزگای سلێمانی، دوو خوشك دوای مردنی دایك و باوكیان، به‌هۆی ئه‌شكه‌نجه‌دانی به‌رده‌وام له‌لایه‌ن براكانیانه‌وه، ناچار ده‌بن ماڵ جێ بێڵن و بچنه خانه‌ی داڵده‌دانی ژنان (شه‌ڵته‌ر). ئه‌و دوو كچه به‌پێچه‌وانه‌ی زۆربه‌ی كه‌یسه‌كانی ترن، چونكه له‌لایه‌ن براكانی خۆیانه‌وه ئه‌شكه‌نجه ده‌درێن، له كاتێكدا زڕبراكانیان مامه‌ڵه‌ی باشیان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌وه جاری دووه‌مه ده‌چنه‌وه شه‌ڵته‌ر و ده‌ڵێن "به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نایانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه لای براكانیان".
ته‌مه‌نی "رۆژگار" ١٧ ساڵ و خوشكه‌كه‌ی تری ١٤ ساڵه، ئه‌و كه زیاتر له خوشكه‌كه‌ی هه‌ست به‌و ناخۆشییانه ده‌كات كه پێیدا تێپه‌ڕ بوون تا گه‌یشتن و به‌و ژیانه‌ی ئێسته له شه‌ڵته‌ر، ددان به‌وه‌دا ده‌نێت كه له گیراوێكی بێ‌تاوان ده‌چێت كه به هه‌ڵه حوكمی له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه.
ڕۆژگار بۆ "وشه" باسی چیڕۆكی دووجار هه‌ڵاتنیان له ماڵ ده‌كات و ده‌ڵێت، كچ كه دایك و باوكی نه‌بوو، براكانی خراپ بوون، یان بێ ڕه‌وشت ده‌رده‌چێت یان وه‌ك ئێمه نان و شه‌ق ده‌خوات.
دایكی ئه‌و دوو كچه هه‌شت ساڵه كۆچی دوای كردووه و باوكیشیان پێنج ساڵی ته‌واوه له ژیاندا نه‌ماوه. له دوای مردنیان ئه‌مان ده‌كه‌ونه ژێرده‌ستی براكانیان، به‌ڵام مامه‌ڵه‌یان زۆر خراپ ده‌بێت. به‌گوته‌ی خۆیان "چه‌ند جار به‌ستوویانه‌ته‌وه و به شیش و سۆنده و دار لێیان داون، جاری یه‌كه‌م دراوسێیه‌كیان و جاری دووه‌م خۆیان رایان كردووه‌ته بنكه‌ی پۆلیس و له‌وێوه گه‌یه‌نراونه‌ته شه‌ڵته‌ر.
ڕۆژگار زیاتر له‌باره‌ی چۆنیه‌تیی مامه‌ڵه‌ی براكانی ده‌خاته ڕوو، "به‌قسه‌ی براژنه‌كانم له ئێمه بووبوون به دوژمن، له قوتابخانه ده‌ریانكردین و بووین به خزمه‌تكاری خۆیان، شه‌و و ڕۆژ خه‌ریكی خزمه‌تی خۆیان و منداڵه‌كانیان بووین، هه‌ركات بێزار ده‌بوون یان له‌ناو خۆیان ده‌بوو به ناخۆشییان، به ئێمه‌یان ده‌ڕشت، براكانم ده‌یانگوت كچ ده‌بێت زینده‌به‌چاڵ بكرێت".
رۆژگار وه‌ك خۆی ده‌ڵێ، "ئێسته‌یش نازانم بۆ ئاوا خراپ بوون، له‌وه تێنه‌گه‌شتم بۆ زڕبراكانم باشتر بوون له براكانم و ئه‌وان دڵنه‌وایییان ده‌كردین و ده‌یانبردین بۆ ماڵی خۆیان و خزمه‌تیان ده‌كردین، به‌ڵام براكانم نه‌یانده‌هێشت تا كار گه‌یشته ئه‌وه‌ی برا گه‌وره‌كه‌م هه‌ڕه‌شه‌ی له دوو زڕبراكه‌مان كرد و له‌ناو خۆیان بوو به‌شه‌ڕیان، به‌ڵام دواتر هه‌ڕه‌شه‌كه بوو به راست و شه‌ڕێكی گه‌وره‌یان كرد، بۆیه ئێمه په‌نامان برد بۆ ماڵه دراوسێكه‌مان و ئه‌وان بردینیان بۆ خانه‌ی داڵده‌دانی ژن كه ئێسته‌یش من لێره قسه بۆ تۆ ده‌كه‌م. ماوه‌ی چه‌ند مانگێك ماینه‌وه دواتر براكانم هاتن به هه‌زار قسه و به‌ڵێنی ناڕاست ده‌ریانكردین لێره، به‌ڵام هه‌موو شتێك ماوه‌یه‌ك بوو، دواتر چوونه‌وه سه‌ر ئه‌سڵی خۆیان".
ماوه‌ی چه‌ند مانگێك ڕۆژگار و خوشكه‌كه‌ی له ماڵی براكانیان ده‌مێننه‌وه، وه‌ك خۆی ئاماژه‌ی پێ ده‌كات، سه‌ره‌تای گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ماڵ له ترسی ئه‌و به‌ڵێننامه‌ی له شه‌ڵته‌ر پڕیان كرده‌وه، نه‌یانتوانیوه هیچ ڕه‌فتارێكی خراپیان به‌رانبه‌ر بكه‌ن، به‌ڵام دوای ماوه‌یه‌ك هه‌موو شتێك وه‌ك پێشووی لێ هاتووه‌ته‌وه و ئازار و ئه‌شكه‌نجه ده‌ستی پێ كردووه‌ته‌وه.
ڕۆژگار نایشارێته‌وه كه كێشه‌كان هه‌میشه كه گه‌وره بوون به‌هۆی براژنه‌كانیه‌وه بووه، بۆیه به "ئه‌ژدیها"ی گیانی خۆی ناویان ده‌بات و داخداره به‌وه‌ی "جارێك بوختانی ئه‌وه‌یان ده‌كرد كه خۆشه‌ویستم هه‌یه و جارێك ده‌یانگوت مۆبایلی به‌دزی هه‌یه یان به‌ناوی بازاڕه‌وه چووه‌ته لای كوڕ، ئه‌وه جگه له‌وه‌ی هه‌رچی كاری خراپی خۆیان هه‌بوو ده‌یانخسته سه‌ر من لای براكانم، ئه‌وانیش خوا هه‌ڵناگرێ بێ یه‌ك و دوو له دوای بیستنی ئه‌و قسانه ده‌ست و قاچی من و خوشكه‌كه‌میان ده‌به‌سته‌وه و وه‌ك به‌ندكار و ده‌كه‌وتنه گیانمان به قایش و زنجیر".
رۆژگار و خوشكه‌كه‌ی جاری دووه‌م كه ده‌گه‌ڕێنه‌وه شه‌ڵته‌ر، له بنكه‌ی پۆلیسی قه‌ره‌هه‌نجیر ره‌وانه ده‌كرێن. دوای ئه‌وه‌ی به‌گوته‌ی رۆژگار "براكان بۆ دواجار زۆریان لێ داین و به‌ندیان كردین له ژوورێك بۆ ماوه‌ی دوو ڕۆژ، به‌هۆیه‌وه خوشكه‌كه‌م ته‌ندروستی تێكچوو، بۆیه كه ئه‌وم ده‌بینی شێت ده‌بووم، به‌ده‌ستی براوه ئه‌وه حاڵت بێ، ئیتر به هه‌ر جۆرێك ئاسته‌نگ و كێشه‌وه له په‌نجه‌ره‌وه خۆمان رزگار كرد و خۆمان گه‌یانده پۆلیسی قه‌ره‌هه‌نجیر".
"سكاڵامان دژی براكانم تۆمار نه‌كرد، به‌ڵام پێمان گوتن بمانگه‌یه‌نن به داڵده‌ی ژنان، سه‌ره‌تا بردینیان بۆ نه‌خۆشخانه چاره‌سه‌رمان وه‌رگرت و به‌ڵگه‌نامه‌ی پزیشكی دادیان بۆ كردین كه چۆن براكانم هه‌موو جه‌سته‌یان وێران كردووین به لێدان، به‌ڵام ئێمه نه‌مانویست براكان بگیرێن و سه‌ری خۆمان كز كرد". رۆژگار ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی وا گێڕایه‌وه كه هه‌میشه كچ باشتره له كوڕ.
ماوه‌ی 18 مانگه ڕۆژگار و خوشكه‌كه‌ی له داڵده‌ی ژنان ده‌مێننه‌وه. خۆیان ده‌ڵێن بڕیاریان داوه ئیتر به‌هیچ شێوه و به‌ڵێنێك نه‌گه‌ڕێنه‌وه لای براكانیان، هیچ هیوایه‌كیان به‌وه‌یش نییه له‌و خانه‌یه بچنه ده‌ره‌وه، چونكه ژیان له‌گه‌ڵ براكانیاندا وه‌ك خۆیان ده‌یدركێنن "زۆر ئه‌سته‌مه"، ناشتوانن بچنه لای زڕبرا و خزمه‌كانیان له ترسی براكانی، بۆیه ئه‌و خانه‌یان هه‌ڵبژاردووه كه له‌ژێر چاودێری حكوومه‌ت و یاسادا به ئارامی بژین.
وشه/ هه‌ولێر- ئیڤان عه‌بدوڕه‌حمان