بەرەبەیانی دوێنێ دووشەم هێزە بەرهەڵستكارەكانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش لە نێو مووسڵەوە ئاگریان لە ئۆتۆمبێلێكی چەكدارانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش بەردا.
بەپێی ئەو گرتە ڤیدیۆیەی هێزەكانی "كەتائیبی مووسڵ" بڵاویان كردووەتەوە، بەرەبەیانی دوێنێ دووشەم، هێزەكانی كەتائیبی مووسڵ لە ناوچەی شوقەكانی "خەزرا" ئۆتۆمبێلێكی جۆری پیك-ئاب دێریان ئاگر تێبەردا و سووتاندیان.
وەك لە ڤیدیۆكە دەردەكەوێت، چەكدارەكان لە هەڵمەتێكی سەركەوتوودا توانیان لە نێو جەرگەی دەسەڵاتی داعش گورز لە تیرۆریستان بوەشێنن.
دوای كەوتنی مووسڵ لە 10ی حوزەیران/یۆنیۆی 2014 كۆنتڕۆڵ كردنی لەلایەن داعشەوە، قوتابیانی زانكۆی مووسڵ و ئەفسەرانی پێشووی سوپا لە نێو مووسڵ چەندان شانەی چەكداریان پێكهێنا و چەندان جموجۆڵیان دژی تیرۆریستان لە نێو جەرگەی شارەكە ئەنجام داوە.
وشە/باز ئەحمەد.