به مه‌به‌ستى كۆنتڕۆڵكردن و نه‌هێشتنی بڵاوبوونه‌وه‌ى ماده‌ى هۆشبه‌ر، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و لێژنه‌ى باڵاى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ماده هۆشبه‌ره‌كان كۆ ده‌بنه‌وه.
دكتۆر خالس قادر گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، ئه‌مڕۆ لیژنه‌ى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ماده هۆشبه‌ره‌كان له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستى، كۆبووه‌ته‌وه تا تاوتوێی به‌ربه‌ستێك بكرێت بۆ ڕێگریكردن له بڵاوبوونه‌وه و په‌ره‌سه‌ندنى ماده هۆشبه‌ره‌كان.
زیاتر گوتی: ماوه‌ى چه‌ند مانگێكه له ده‌زگه‌كانى ئاسایش و ڕاگه‌یاندنه‌كان، هه‌واڵى ده‌ستگیركردن و دۆزینه‌وه‌ى كێڵگه‌ى ماده‌ى هۆشبه‌ر ده‌خوێنینه‌وه، بۆیه به‌رنامه‌مان داناوه به هاوكارى چه‌ند وه‌زاره‌تێكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، هه‌ڵمه‌تێكى به‌ره‌نگاربوونه‌وه ڕێك بخه‌ین.
خالس قادر ئاشكراى ده‌كات: هه‌رێمى كوردستان له ژێر ستاندارتى جیهانیدایه، واته ڕێژه‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى ئالوده‌ى ماده هۆشبه‌ره‌كانن، به به‌راورد له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان، زۆر كه‌متره، به‌ڵام پێویسته به‌ر له ته‌شه‌نسه‌ندنى بگرین و ڕێگه نه‌ده‌ین په‌ره بسه‌نێت، چونكه به مه‌ترسى ده‌زانرێت بۆ سه‌ر گیانى هاووڵاتیان.
له‌ماوه‌ى ڕابردوودا، له شاره‌دێى به‌حركه و شارۆكه‌ى كۆیه، دوو گرووپى جیاواز ده‌ستگیر كران كه ڕووه‌كى حه‌شیش و ماده‌ى تر‌ى هۆشبه‌ریان چاندبوو.