له دوای 40 ساڵ له به‌خێوكردنی كچێك، دایكێك بۆی ده‌رده‌كه‌وێت كه منداڵی خۆی نییه و له نه‌خۆشخانه گۆڕاوه.
ماڵپه‌ڕی سه‌یده‌تی بڵاوی كردووه‌ته‌وه كه دایكێك دوای ئه‌وه‌ی منداڵێكی ده‌بێت و بۆ ماوه‌ی 40 ساڵ به‌خێوی ده‌كات، ده‌رده‌كه‌وێت كچی خۆی نییه و له كاتی منداڵبوون له نه‌خۆشخانه گۆڕاوه.
دوای ئه‌وه‌ی پاش 40 ساڵ هه‌ردوو دایكی منداڵه‌كان پێیان زانیوه كه منداڵه‌كانیان له كاتی منداڵبوون گۆڕاون، بۆیه له دادگا سكاڵایان له‌سه‌ر نه‌خۆشخانه‌كه تۆمار ده‌كه‌ن، چونكه كێشه‌ی زۆری بۆ دروست كردوون.
ڕیما شڤیتسۆڤا كه له حه‌وتی مارسی ساڵی 1978 كچه‌كه‌ی له نه‌خۆشخانه‌ی بۆجفینسكی ناوچه‌ی بێرم له رووسیا به نه‌شته‌رگه‌ری بووه، له‌گه‌ڵ منداڵێكی تر گۆڕاون و هه‌ر له‌وكاته‌دا بۆی ده‌ركه‌وتووه كه له‌یه‌كچوون نییه له نێوان منداڵه‌كه و خێزانه‌كه‌ی، بۆیه كێشه ده‌كه‌وێته نێوان خۆی و مێرده‌كه‌ی و وا ده‌كات لێی جیا بێته‌وه.
یولیا سافلیفا دایكی منداڵه‌كه‌ی تر هه‌ستیان به هیچ شتێك نه‌كردووه ته‌نیا خۆشحاڵی نه‌بێت به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی منداڵه‌كه گه‌وره ده‌بێت و كاتێك ریما به سه‌ردانێك ده‌چێته لای ئه‌م خێزانه و باس له‌وه ده‌كات كه گومان ده‌كات له‌وه‌ی كه ئه‌م منداڵه هی خۆی نه‌بێت به‌وه‌ی كه منداڵه‌كه چاوی شین و قژ زه‌رده، به‌ڵام خوشكه گه‌وره‌كه‌ی به‌و ناچێت، ئه‌مه‌ش وای كرد كه مێرده‌كه‌ی گومان له‌وه بكات به‌وه‌ی كه خیانه‌تی لێ كردووه و چه‌ند جارێك هه‌وڵیشی داوه كه به‌سه‌رین بیخنكێنێت.
دوای ئه‌وه‌ی هه‌ردوو خێزان پشكنینی DNA ده‌كه‌ن، بۆیان ده‌رده‌كه‌وێت كه منداڵه‌كانیان گۆڕاون و له خێزانێكی جیا گه‌وره و په‌روه‌رده كراون، پارێزه‌ر ئیگوون سافین باسی له‌وه كرد كه به كردنی ئه‌م پشكنینه، گومانه‌كانی ریما ڕاست ده‌رچوون و بۆی ده‌ركه‌وت كه دوای 40 ساڵ له به‌خێوكردنی منداڵه‌كه‌ی گۆڕاوه و هی خۆی نییه، ئه‌مه‌یش وای كرد دایكی هه‌ردوو منداڵه‌كه سكاڵا تۆمار بكه‌ن له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و حكوومه‌تی ناوه‌خۆیی و نه‌خۆشخانه‌كه به‌هۆی ئه‌و زیانانه‌ی كه هه‌ردوو خێزان به‌ریان كه‌وتووه.
وشه/ په‌یام محه‌مه‌د