مووچەی خانەنشینی دابەش دەكرێت
وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان لیستێكی نوێی دابەشكردنی مووچەی خانەنشینانی هەرێمی كوردستان ڕاگەیاند.
ئەمڕۆ سێشەم شەشی ئادار، وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان لیستی دابەشكردنی مووچەی خانەنشینی ڕاگەیاند كە بەم شێوەیە:
یەكەم_ رۆژانی چوارشەم و پێنجشەم 7_8/3/2018 مووچەی خانەنشینی سەربازی دابەش دەكرێت.
دووەم_ رۆژانی دووشەم و سێشەم 12_13/3/2018 مووچەی خانەنشینی شارستانی دابەش دەكرێت.
ئەوە لەكاتێكدایە كە تا ئێستە فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان مووچەی مانگی 11ی ساڵی ڕابردوویان وەرنەگرتووە و تا ئێستەیش هیچ خشتەیەك لەوبارەیەوە بڵاو نەكراوەتەوە.
وشە -
سهرخێڵ هاشم