هواوی ئایپادێكی نوێی خسته‌ بازاڕه‌وه‌


كۆمپانیای هواوی بۆ ساڵێ 2018 ئایپادێكی نوێی خسته‌یه‌ بازاڕه‌كانی دنیاوه‌، هه‌روه‌ها وه‌ك كۆمپانیاكه‌ ده‌ڵێت ئه‌م ئایپاده‌ی زۆر به‌ شێوازێكی خێرا و به‌هێز دروست كردووه‌.

به‌پێی هه‌واڵێك كه‌ له‌ ماڵپه‌ڕی "gadgets" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه‌ و باس له‌ به‌رهه‌مه‌ نوێیه‌كه‌ی كۆمپانیای هواوی ده‌كات و ده‌ڵێت، كۆمپانیای هواوی بۆ ساڵی 2018 ئایپادێكی نوێ دروست كرد به‌ناوی "MediaPad M5" ه‌وه‌، ئه‌م به‌رهه‌مه‌ نوێیه‌ به‌ شێوازێكی زۆر جوان دیزاین كراوه‌، كه‌ بووه‌ته‌ جێگه‌ی سه‌رنجی كڕیاران‌.
كۆمپانیاكه‌ له‌باره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م ئایپاده‌وه‌ ده‌ڵێت، ئایپاده‌ نوێكه‌ی هواوی پاترییه‌كی 5100 میلی ئه‌مپێری له‌سه‌ره‌ و پرۆسێسه‌رێكی به‌هێزی هه‌یه‌ كه‌ ده‌گاته‌ 600، جگه‌ له‌وه‌یش كامێرایه‌كی به‌هێزی بۆ دانراوه‌ كه‌ كامێرای پێشه‌وه‌ی هه‌شت مێگاپێكسڵه‌ و كامێرای دواوه‌ی 13 مێگاپێكسڵه‌، هه‌روه‌ها شاشه‌یه‌كی روونی هه‌یه‌ كه‌8.40  ئینجه‌ و روونییه‌كه‌ی ده‌گات 1600x 2560پیكسڵ.

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا ئه‌م كۆمپانیایه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كردووه‌ كه‌ ڕامی ئه‌م ئایپاده‌ نوێیه‌یه‌ چوار گێگا بایته‌ و میمۆری ناوه‌كی له‌ 32 گێگا بایته‌وه‌ ده‌ست پێ ده‌كات و ده‌گاته‌ 256 گێگا بایت، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا به‌ سیسته‌می ئه‌ندرۆید 8.0 كار ده‌كات كه‌ نرخه‌كه‌ی ده‌گاته‌ 555 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.


وشە - ڕۆزی عه‌بدولره‌حمان


PM:09:10:06/03/2018




ئه‌م بابه‌ته 270 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌