بلاكبێری دادگایی فەیسبووك دەكات


كۆمپانیای بلاكبێری تایبەت بە بەرهەمهێنانی مۆبایل، سكاڵایەكی یاسایی دژی پێگەی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك و چەندان تۆڕی تری كۆمەڵایەتی سەر بە كۆمپانیای فەیسبووك تۆمار كرد، بە تۆمەتی پێشێلكردنی مافی خاوەنداریەتیی بیرۆكە و داهێنان.

كۆمپانیاكە سكاڵای دژی هەریەك لە فەیسبووك و واتسئاپ و ئینستاگرام تۆمار كردووە، ئەمەیش بەهۆی گەشەپێدانی فەیسبووك بە ئاپێكی تایبەت كە خاوەنداری فیكری بۆ كۆمپانیای بلاكبێری خۆی و مۆبایلەكانی ئەو كۆمپانیایە دەگەڕێتەوە.

گوتەبێژ بەناوی كۆمپانیای بلاكبێری سارە ماكینی ئاماژەی دا، تۆماركردنی سكاڵا دژی كۆمپانیای فەیسبووك هەنگاوێكی یاسایییە و گرتوومانەتە بەر، دوای ئەوەی ماوەی زیاتر لە ساڵێكە ئێمە گفتوگۆمانە لەگەڵ بەهرەمەندان و داهێنەران تا ئەو بیرۆكەیە لە بلاكبێری بخەینە ڕوو و ئێمە بووین بە خاوەنی بیرۆكەكە، كەچی فەیسبووك ئەو كارەی كردووە و پێشێلكاری مافی خاوەنداری بیرۆكەی كردووە.

فەیسبووك چەند ئاپێكی تایبەتی بۆ مۆبایلی جۆری بلاكبێری دروست كردووە، تا تۆڕەكانی كۆمەڵایەتی پێوەست بكرێ و لەو ڕێیەوە نامە و چات و ئاڵوگۆڕی زانیاری بكرێت، ئەمەیش بیرۆكەی بلاكبێری خۆی بووە و ئێستەیش ناكۆكی قووڵی لە نێوان هەردوو كۆمپانیاكە دروست كردووە.

كۆمپانیای فەیسبووك هیچ سەرنج و لێدوانێكی لە دژی ئەو سكاڵایە دەرنەبڕی كە بلاكبێری دژی ئەوان تۆماری كردووە، ئەمەیش لە كاتێكدایە بلاكبێری داوای قەرەبووی زۆر دەكات و دەیەوێ دادگا ئەو پرسە یەكلا بكاتەوە.


وشە - باز ئه‌حمه‌د


AM:09:07:07/03/2018




ئه‌م بابه‌ته 188 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌